
پێویسته سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌و هه‌ڵانه‌ی پێش‌و دوباره نه‌كاته‌وه کە به زیانی پرسی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كوردستان شكاوه‌ته‌وه
نوچەنێت.سبه‌ی
نه‌وشیروان مسته‌فا رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایگه‌یاند: ریزبه‌ندیی ته‌وه‌ره‌كانی ململانێی له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌ره‌و رونبونه‌وه ده‌چێت، هه‌ربۆیه كاتی ئه‌وه هاتوه هێزه سیاسییه‌كانی كوردستان به وردی و به وریاییه‌كی زۆره‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دۆخی ناوچه‌كه و عێراق بكه‌ن، پێویسته چیتر سه‌ركردایه‌تی كورد ئه‌و هه‌ڵانه‌ی پێش‌و دوباره نه‌كاته‌وه كه ته‌نها هاوڵاتیانی كوردستان باجه‌كه‌یان داوه، سه‌ره‌نجامیش به زیانی كۆی پرسی نه‌ته‌وه‌یی گه‌لی كوردستان شكاوه‌ته‌وه.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ (٢٨/١/٢٠١٢) له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ باژێڕوان و به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له شار و قه‌زاكانی هه‌رێمی كوردستان سه‌ر به پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك، كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان. نه‌وشیروان مسته‌فا رایگه‌یاند: سه‌ركردایه‌تی گه‌لی كورد له‌ده‌ستدانی چه‌ندین هه‌لی مێژویی به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی كورد جورئه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌كردوه سازش له‌سه‌ر خاكی كوردستان بكات، بۆیه ده‌بێ گه‌لی كوردستان له ئێستادا سنورێك بۆ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه دابنێ كه بیر له سازشكردن له‌سه‌ر خاكی كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان ده‌كه‌نه‌وه له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستكه‌وتی حزبی و به‌رژه‌وندیی تایبه‌ت و وه‌رگرتنی هه‌ندێ پۆستی لۆكاڵی.
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له درێژه‌ی وته‌كانیدا وتی: سه‌ركرده‌كان دێن و ده‌ڕۆن، پۆست و ئیمتیازات دێت و ده‌ڕوا، به‌ڵام ته‌نها شتێك كه ئه‌زه‌لییه‌و تا هه‌تایه ده‌مێنێته‌وه خاكی نیشتمانه كه هه‌رگیز سازشی له‌سه‌ر ناكرێ. خاكی كوردستان بست به بستی كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كانیشه‌وه ئه‌و هێڵه سوریه كه نابێ هیچ كه‌سێك بیر له به‌زاندنی بكاته‌وه، چونكه ئه‌و ناوچانه موڵكی ئه‌م شار یان ئه‌و شار، ئه‌م ناوچه یان ئه‌و ناوچه نین، به‌ڵكو موڵكی هه‌مو كوردستان و هه‌مو نه‌وه‌كانی گه‌لی كوردسانه له رابردو له ئێستا و له ئاینده‌شدا.
له‌ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا نه‌وشیروان مسته‌فا ته‌ئكیدی له‌سه‌ر رۆڵی كورد كرده‌وه وه‌ك لایه‌نێكی كێشه له عێراقدا كه خاوه‌نی پرسێكی نه‌ته‌وه‌یی ره‌وایه و پێویسته خه‌بات له‌پێناو ئه‌و پرسه‌دا بكا به‌ر له‌وه‌ی بیر له گێڕانی رۆڵی ناوبژیوان بكاته‌وه له‌نێوان دو پێكهاته‌ی مه‌زهه‌بی نه‌ته‌وه‌یه‌كی تردا. هه‌روه‌ها وتی: راسته سه‌قامگیری و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان شیعه‌ی عه‌ره‌ب و سوننه‌ی عه‌ره‌بی عێراق له به‌رژه‌وه‌ندی كورده، به‌ڵام به مه‌رجێ ئه‌و سه‌قامگیرییه له‌سه‌ر حسابی كورد و خاكی كوردسان نه‌بێت، ته‌نها بۆ وه‌رگرتنی پۆست نه‌بێت وه‌ك له نۆ ساڵی رابردودا رویداوه.
له ته‌وه‌رێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه له مه‌كۆی سه‌ره‌كیی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له شاری سلێمانی ئه‌نجامدرا باژێڕوان و به‌رپرسی ئه‌نجومه‌نه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له شار‌و قه‌زاكانی هه‌رێمی كوردستان دیدو بۆچونی خۆیان خسته‌ڕوو سه‌باره‌ت به كۆی بابه‌ته‌كانی ئه‌جێندای كۆبونه‌وه‌كه كه به‌شێكی ته‌رخان بو بۆ دۆخی ناوخۆی هه‌رێم و بنیاتنانی په‌یكه‌ری رێكخراوه‌یی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان. به‌رپرس و نوێنه‌رانی ژوره‌كانی په‌یجوری، كارگێڕی و دارایی، هه‌ڵبژاردن و لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسی ئاماده‌ی كۆبونه‌وه‌كه بون و له‌گه‌ڵ باژێروانه‌كان دیدی خۆیان پوخت كرده‌وه سه‌باره‌ت به پرسه هه‌نوكه‌ییه‌كان و ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه پێویسته بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌م قۆناغه‌دا جێبه‌جێیان بكا.