نوچەنێت: تایبەت
په‌رله‌مانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت، هۆکاری ئەنجام نەدانی دیدار لە گەڵ سەلێم جبوری بەهۆی متمانە سەندنەوە لە هوشیار زێباری نەبووە.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 30-9-2016، نووسینگه‌ی سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق، له رونكرنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند “وه‌فدی هه‌ریم به سه‌رۆكایه‌تی مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆیه سه‌ردانی سه‌لیم جبوریان نه‌كردووه، چونكه په‌رله‌مانی عێراق چه‌ند رۆژیك پێش ئێستا به زۆرینه‌ی ده‌نگ، متمانه‌یان له هوشیار زێباری وه‌زیری دارای عێراق له سه‌ر پشكی پارتی، وه‌رگرتبووه‌وه”.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ئه‌رده‌ڵان نوره‌دین ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی، سەبارەت بە كۆنه‌بوونه‌وه‌ی وه‌فدی هه‌ریم له گه‌ڵ جبوری رایگەیاند: هیچ هه‌واڵێكی لەوشێوەیە راست نییه و، مەسعود بارزانی و پارتی بایكۆتی سه‌لیم جبوریان نه‌كردووه و ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ی، كه نەکراوە له نێوان وه‌فدی هه‌ریم و جبوری، ته‌نها په‌یوه‌ندی به شێوازی پرۆتۆكۆلێ و جۆر و ئه‌جێندای كۆبوونه‌وه‌كانی وه‌فدی هه‌رێمه‌وه هەیە.
ئه‌رده‌لان نوره‌دین ده‌ڵێت، ره‌نگه ئه‌نجام نه‌دان و سازنه‌كردنی كۆبوونه‌وه، به هۆی نه‌بوونی كاته‌وه بێت، یان له كارنامه‌ی وه‌فدی هه‌رێمدا نه‌بووه سه‌ردانی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بكه‌ن.