نوچەنێت- روسیا توده‌ی
سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومی له حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند: هاوكات له گه‌ڵ سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ به‌غدا، هه‌وڵێكی ئه‌مریكی هه‌یه بۆ نزیككردنه‌وه‌ی گۆشه‌نیگای نێوان حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.
په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی جۆزیف بایدنی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، پێش سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ به‌غدا، ئه‌و هه‌وڵه‌ی ئه‌مریكا پشتڕاست ده‌كاته‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌و زنجیره دیدار و چاوپێكه‌وتن و سه‌ردانانه‌ی به‌رپرسانی به‌غدا و هه‌ولێر، له گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌مریكا پێش سه‌ردانه‌كه ئه‌نجامیاندا، سه‌لمێنه‌ری ئه‌و هه‌وڵه ئه‌مریكییه‌یه، كه دواترینیان سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌بادی بوو بۆ نیۆرك، به هاوڕێیه‌تی شاندێكی هاوبه‌شی هه‌ولێر و به‌غدا.
هه‌روه‌ها سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی دوای ئه‌و زنجیره سه‌ردانانه دێت، كه بارزانی بۆ ئێران و توركیا و وڵاتانی ئه‌وروپا ئه‌نجامیدا، كه پێیان راگه‌یاندبوو، پێویسته پرۆژه‌ی گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی یه‌كه‌مجار له گه‌ڵ به‌غدا یه‌كلایی بكاته‌وه، هه‌روه‌ك له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ عه‌بادی، بارزانی ئاماژه‌ی پێدا.
ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه، كه پرسی گشتپرسی یه‌كێكه له‌و پرسانه‌ی كه له ئه‌جێندای سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانیدا بوونی هه‌یه، هه‌روه‌ك راوێژكاری راگه‌یاندنی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كیفاح مه‌حمود گوتی “شاندی هه‌رێمی كوردستان باسی په‌یوه‌ندی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا ده‌كه‌ن، پرۆژه‌ی گشتپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستانیش باسی لێوه ده‌كرێت و، شێوازێكی پێشكه‌وتو بۆ په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و هه‌موو گه‌لانی عێراق ده‌دۆزرێته‌وه”.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی بارزانی دوای چه‌ند رۆژێك له لابردنی هۆشیار زێباری وه‌زیری دارایی عێراق دێت، كه سه‌ركرده‌یه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستانه و وه‌ك چاودێران ده‌ڵێن، به هه‌وڵی فراكسیۆنه‌كه‌ی مالیكی لابرا، ئه‌گه‌ر ئه‌وه راست بێت، ئه‌وا سه‌ردانه‌كه‌ی بارزانی بۆ به‌غدا، هه‌وڵه‌كانی مالیكی شكستپێهێنا و بانگه‌شه‌كانی له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌یاره‌كانی كۆتایی پێهات.
ئاشكرایه عه‌بادی و بارزانی و هاوپه‌یمانه‌كانیان، گه‌وره‌ترین براوه‌ی ئه‌م سه‌ردانه و ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌ولێرن كه له سه‌رده‌می مالیكی‌دا پچڕابوو، مالیكی و هاوپه‌یمانه‌كانیشی گه‌وره‌ترین زه‌ره‌رمه‌ندن له‌م ئاشته‌واییه مێژووییه‌ی نێوان به‌غدا و هه‌ولێر، به تایبه‌ت، كه ئه‌و هۆكاری ئه‌م دابڕانه بوو. هه‌روه‌ها ئاشته‌واییه‌كه‌ش دوای له ده‌ستدانی پۆسته حكومییه‌كانی مالیكی دێت، له حكومه‌تی عێراقدا و له سه‌روبه‌ندی رزگار كردنه‌وه‌ی موسڵدایه، كه مالیكی ئه‌و كاته بارزانی و هاوپه‌یمانه‌كانی به هاریكاری كه‌وتنی موسڵ تۆمه‌تبار كرد.
له كۆتاییدا ئه‌م سه‌ردانه‌ی بارزانی په‌ڕه‌یه‌كی نوێ له په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌غدا و هه‌ولێردا ده‌كاته‌وه، كه پێشتریش له ساڵی 2003دا، به‌ردی بناغه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی عێراق بوو، هه‌روه‌ها رێكخستنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی هه‌ردوولا دوای نه‌مانی داعش، له گرنگترین كاره‌كانی قۆناغی داهاتوو ده‌بێت، كه كاریگه‌ری ده‌بێت له سه‌ر سه‌قامگیری په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا له سه‌ر كۆی گشتی روودا و پێشهاته‌كانی عێراق.