نوچەنێت-مهر
وەزیری دەرەوەی دانمارک، وێڕای دەربڕینی پشتگیری وڵاتەکەی بۆ تورکیا لە شەڕی دژ بە تیرۆر، دەڵێت: ستایشی گەلی تورکیا دەکەین، کە بەرامبەر بە کودەتا شکست خواردووەکەی 15ی تەموز وەستانەوە.
بە گوێرەی رۆژنامەی حورییەت، کریستیان جانسۆن، وەزیری دەرەوەی دانمارک لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانی هاوبەش لە گەڵ مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا وێڕای دووبارە کردنەوەی پشتیوانی وڵاتەکەی لە تورکیا، هەوڵەکانی تورکیای لە شەڕی دژ بە تیرۆریزم بەرز نرخاند.
وەزیری دەرەوەی دانمارک ئەوەش دەخاتەڕوو، کە گەلی تورکیا و حکومەتی ئەم وڵاتە، بەرگرییان لە دیموکراسی، پەرلەمان و دەوڵەتی خۆیان کردووە و ئەمەش جێی رێزە.
جێی ئاماژەیە، کە بە هۆی کودەتا بێ ئەنجامەکەی 15ی تەموزی ئەمساڵی تورکیا، کە حکومەتی ئەم وڵاتە فەتحولا گولەن بە هۆکار و تاوانباری سەرەکی ئەم کودەتایە دەناسێنێ، بە لانیکەمەوە 241 کەس گیانیان لە دەستدا و نزیک بە 2200 کەسی دیکەش بریندار بوون.