لاڤرۆڤ: چیدی کڵاوی ئەمریکا ناچێتە سەرمان

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

وەزیرانی دەرەوەی ئەمریکا و روسیا، بۆ جارێکی دیکە قەیرانی سوریا، بە تایبەتی جیاکردنەوەی ئۆپۆزسیۆنی چەکدار لە گروپی نوسرە تاوتوێ دەکەن.

بە گوێرەی سکای نیوزی عەرەبی، سێرگی لاڤرۆف وەزیری دەرەوەی روسیا، ئەمڕۆ هەینی 30 سێپتامبەر رایگەیاند: کە بۆ جارێکی دیکە لە گەڵ جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا  کۆدەبنەوە و قەیرانی سوریا و بە تایبەتی جیاکردنەوەی ئۆپۆزسیۆنی میانەڕەو، لە گروپی تیرۆرستی بەرەی نوسرە تاوتوێ دەکەن.

وەزیری دەرەوەی روسیا، وێڕای راگەیاندنی ئەم هەواڵە جەختی لەوەش کردۆتەوە، کە وەلانانی ئەسەد لە دەسەڵات هیچ کات نەبۆتە خاڵێک لە رێککەوتنەکانی نێوان روسیا و ئەمریکا.

لاڤرۆف ئاماژە بەوەش دەکات، کە ئەمریکا بەرگری لە گروپە توندڕەوە جیهادییەکانی سوریا دەکات و دەشڵێت، بەو ئەنجامە گەیشتووین، کە ئامانجی ئەمریکا هەر لە سەرەتاوە پشتیوانی کردنە لە بەرەی نوسرە.

لاڤرۆڤ راشیگەیاندووە، نامانهەوێ بۆ جارێکی دیکە ئەمریکا کڵاومان لە سەر دابنێ و داوا لەم وڵاتە دەکەین، کە بۆ درێژەدان بە هاوکاریەکانمان نەخشەی بنکە سەربازییەکانی بەرەی نوسرەمان لە گەڵ هەماهەنگ بکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com