نوچەنێت- تۆڕی هه‌واڵی عێراق
ره‌سوڵ تائی، په‌رله‌مانتاری فراكسیۆنی ئه‌حرار له په‌رله‌مانی عێراق، رۆژی پێنجشه‌ممه ٢٩-٩-٢٠١٦ رایگه‌یاند: موقته‌دا سه‌دری رابه‌ری ره‌وتی سه‌در نامه‌یه‌كی ئاراسته‌ی عه‌ممار حه‌كیمی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی شیعه‌كان كردووه، تیایدا ئه‌و مه‌رجانه‌ی خستوه‌ته‌ڕوو، كه دوای جێبه‌جێ كردنیان فراكسیۆنی ئه‌حرار ده‌گه‌ڕێته‌وه ناو هاوه‌په‌یمانێتییه‌كه.
تائی له به‌یاننامه‌یه‌كدا گوتی “نامه‌كه‌ی سه‌در 14 مه‌رجی تێدایه، كه پیوه‌سته به چاكسازی و گۆڕینی وه‌زیره‌كان و لێپرسینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران، ئه‌مه جگه له كاندید نه‌كردنی كه‌سانی حزبی بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان و ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان”.
پەرلەمانتارەکە روونیكرده‌وه، كه له مه‌رجه‌كاندا هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌موو ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان و دروستكردنی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی تری تێدایه، به جۆرێك، كه دوور بن له حزبه سیاسییه‌كان، هه‌روه‌ها خه‌ڵكانی به توانا و سه‌ربه‌خۆ و مامۆستایانی زانكۆ بۆ پۆسته وه‌زارییه‌كان و ده‌سته سه‌ربه‌خۆكان دابنرێن.
ره‌سوڵ تائی ئه‌وه‌شی گوت، كه مه‌رجه‌كانی تریش بریتین له چاكسازی حكومی، ئاشكرا كردنی دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كاندیده حزبییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كان و ره‌وانه كردنیان بۆ دادگا و ده‌ستپاكی، گۆڕینی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان و یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و دروستكردنی كۆمسیۆنی نوێ و بێلایه‌ن، كه دوور بێت له حزبه سیاسییه‌كان.