گۆڕان: حکومەتی عه‌بادی ناڕۆوخینین بۆ مالیكی
نوچەنێت: تایبەت
په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان پشتگیری له كوتله‌ی مالیكی و ده‌وڵه‌تی یاسا ناكات بۆ رووخاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی ئه‌وه‌ی كه له‌و باره‌یه‌وه بڵاوده‌كرێته‌وه ته‌نها ده‌نگۆیه و بۆ ئه‌وه‌یه وا نیشانی خه‌لكی كوردستانی بده‌ن كه گۆڕان هاوپه‌یمانی مالیكی و كوتله‌كه‌یه‌تی.
له میدیا عێراقی و كوردستانییه‌كان ده‌نگۆی هه‌وڵێكی نوری مالیكی سه‌رۆكوه‌زیرانی پێشووی عێراق و كوتله‌كه‌ی(دەوڵەتی یاسا) بلاوبووه‌وه، كه له رێگه‌ی بانگهێشتكردنی وه‌زیره‌كان و لیسه‌ندنه‌وه‌ی متمانه لێیان هه‌وڵی رووخاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ده‌ن، ناوی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان ده‌هێندرا، وه‌ك یه‌كێك له جێبه‌جێكه‌رانی هه‌وڵه‌كه‌ی مالیكی، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق.
له لێدوانێكی تایبه‌ت به نوچه‌نێت، ئه‌مین به‌كر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له فراكسیۆنی گۆڕان، سه‌باره‌ت به ده‌نگۆی به‌شداری بزووتنه‌وه‌كه‌ی بۆ پاڵپشتی مالیكی رایگه‌یاند: هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كه‌ینه‌وه و دوورن له راستییه‌وه و فراكسیۆنی گۆڕان نیازی هه‌وڵ و سیناریۆییه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ی نییه، كه حكومه‌تی عه‌بادی بڕووخێندرێت و مالكی بگه‌ڕێندرێته‌وه بۆ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران.
ئه‌مین به‌كر ده‌ڵێت، مالیكی و عه‌بادی جیاوازییان نییه، هه‌ردووكیان له لایه‌نی شیعه و حزبی ده‌عوه‌ن. ناوبراو رونیشی ده‌كاته‌وه، كه ئه‌م ده‌نگۆیانه ئه‌وانه بلاوی ده‌كه‌نه‌وه كه له هه‌رێم توشی فه‌شه‌ل هاتوون و پڕوپاگه‌نده‌یه له دژی گۆڕان به كاری دێنن.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاماژه به‌وه ده‌دات، هاتنی مالیكی بۆ سلێمانی و چوونی وه‌فدی هاوبه‌شی ئێمه، بۆ به‌غدا، ته‌عبیر له‌وه ناكات، كه ئێمه دژی عه‌بادی رێككه‌وتبێتین، چونكه خودی حه‌یده‌ر عه‌بادیش هاته سلیمانی و پیشوازیشمان لێ‌كرد.