مەحمود عەباس لە رێوڕەسمی بەخاک سپاردنی شیمۆن پرێز بەشداری دەکات

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

کەناڵی هەواڵی بی بی سی ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە،٢٩ی سێپتامبەر رایگەیاند کە مەحمود عەباس، سەرۆکی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین بە نیازە لە رێوڕەسمی بە خاک سپاردنی شیمۆن پرێز، سەرۆکوەزیرانی پێشووی ئیسرائیل بەشداری بکات.

رێوڕەسمی بە خاک سپارنی تەرمی شیمۆن پرێز سبەی هەینی بە ئامادەبوونی بەشێکی زۆر لە سەرکردەی وڵاتانی جیهان بەڕێوەدەچێت.

میدیاکانی ئیسرائیل رایانگەیاندووە، کە بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رەزامەندی خۆی بۆ ئامادەبوونی مەحموود عەباس، لەم رێوڕەسمە دەربڕیوە.

هەر لەم پەیوەندییەدا، ئاژانسی هەواڵنێری ئەنادۆڵ، لە زاری سەرچاوەیەکی فەلەستین رایگەیاندووە، کە مەحوود عەباس وێڕای شاندێکی دامەزراوەی خۆبەڕێوەبەری فەلەستین، لە رێوڕەسمی بە خاکسپارنی شیمۆن پرێز، بەشداری دەکات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com