تەلەعفەر: ئەمیرێکی کوردی داعش كوژرا

0

نوچەنێت: تایبەت

فەرماندەیەكی پێشمەرگە رایدەگەیەنێت، لە ئەنجامی بۆردەمان كردنی فرۆكەكانی هاوپەیمان 17 سەرکردەی داعش كوژران و یەكێكیان كوردە و ئەمیر بووە.

فرۆكەكانی هاوپەیمانان بنكە و بارەگاكانی داعش بە فڕۆکە سەڕکەرەکانیان بۆردومان دەكەن، کە لەم رێگەیەوە هاوپەیمانان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا لە عێراق و سوریا دەژی رێکخراوە توندڕەوەکان، توانیویانە زیانێکی زۆر بە داعش بگەیەنن، کە چەندین جار سەرکردەی ئەو رێکخراوە کراوەتە ئامانج.

لە لێدوانێكی بە نوچەنێت، ئەحمەد ئاوارە فەرماندەی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری تەلەعفەر، لە بارەی كورژانی تیرۆرستان لە تەلەعفەر رایگەیاند: ئەمرۆ لە میحوەری تەلەعفەر لە گوندی سەیر كۆبوونەوەیەكی  تیرۆرستانی داعش هەبوو، کە 17 سەركردەی داعشی لێ بووە و سەرقاڵی پلان دارشتن بوون، لە لایەن فڕۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانانەوە شوێنی كۆبوونەوەكەیان كراوەتە ئامانج.

ئەحمەد ئاوارە گوتی، تیرۆرستانی داعش زیانی زۆریان بەركەتووە و 17 سەرکردەی داعش كوژراون، لە نێوانیاندا سەركردەیەكی كورد بە ناوی (ئەبوشار حاجی ئیسماعیل گەرگەری) كە ناسراوە بە (ئەبو ئەنەسە كورد) و كورەكەشی بە ناوی فەوازە، كە ئەو سەركردە تیرۆرستە كوردە، سەرپەرشتی سێ‌ میحوەری دەكرد.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com