نوچەنێت-قطرە
روسیا، ئەمریکا بەوە تۆمەتبار دەکات، کە لە سوریا پشتگیری تیرۆرستان دەکات.
بە گوێری رۆیتەرز، دوابەدوای توندتربوونەوەی رەخنەکانی بەرپرسانی بالای ئەمریکا بۆ سەر روسیا، لە پەیوەندی لە گەڵ پشتیوانییەکانی مۆسکۆ بۆ حکومەتی بەشار ئەسەد، سێرگی ریابکۆف، جێگری وەزیری دەرەوی روسیا، ئەمریکا بەوە تۆمەتبار دەکات، کە پشتیوانی لە تیرۆرستانی سوریا دەکات.
ریابکۆف، وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە هەڕەشە و رەخنەکانی جۆن کێری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و بەرپرسانی دیکەی ئەم وڵاتە رایگەیاندووە، کە رەخنە و لێدوانە توندەکانی بەرپرسانی ئەمریکا، بە ئاراستەی پشتگیری کردنی تیرۆرستانە لە سوریا و، بە بەشێک لە سیاسەتی ئەمریکای دەزانین.