مالیکی هەوڵی لاوازکردنی حكومەتەكەی عەبادی دەدات

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، هەوڵێک هەیە دەیانەوێ‌ شكست بە حكومەتەكەی عەبادی بێنن و مالیكی خۆی سەرپەرشتی دەكات. 

حكومەتەكەی عەبادی هەوڵی تێكدانی بۆ دەدرێت، ئەمەش لە كاتێكدایە كە عێراق لە كۆمەڵێك كێشەی گەورە دایە، كوتلەكانی نێو پەرلەمانیش كۆك نین. بە گوێرەی زانیاریەکان و کەسانی شارەزا، مالیکی هەوڵی لاوازکردنی عەبادیدایە و ئەگەری کودەتا هەیە بە سەر حکومەتی عەبادی.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت، بێریڤان خەیلانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە هەوڵی لاوازکردنی دەسەڵاتی عەبادی لە بەغدا، رایگەیاند: لە ئێستادا گروپێك هەیە لە ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دەیانەوێت حكومەتەكەی عەبادی لاواز بكەن و پەكی بخەن، خەریكی دورستكردنی كێشەن لە ناو حكومەت. کە یەک لە کارەکانیان وەزیرەکان بانگ هێشتی پەرلەمان دەكەن و متمانەی لێ‌ وەردەگرنەوە.

خەیلانی گوتیشی”بینمان كە لەماوەی پێشوو هەردو وەزیری بەرگری و دارایان متمانە لێ‌ وەرگرتنەوە,ئێستا لە كاتێكی زۆر هەستیار نە وەزیری دارایمان هەیە نە وەزیری بەگری كە شەری موسڵ نزیكە كە ئەو دوو وەزاراتە پەك خران ئەمەش یەكێكە لە پلانەكەی ئەو گروپە.

هەروەها بێریڤان خەیلانی دەڵێت: ئەوانەی ئەو كارە دەكەن لە ژێر ناوی چاكسازیدا دەیكەن، بەڵام ئەوانە هەوڵی تێكدان و پەكخستنی حكومەت دەدەن. ئەوانە هەموو دارودەستەی مالیكین و مالیكی خۆی راستەخۆ سەرپەرشتیتان دەكات، تەنها بۆ ئەوەی شكست بە حكومەتە بێت و خۆی بێتەوە دەسەڵات.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژە بەوە دەدات، ئەوەی دەیكات بۆی ناچێتە سەر، چونكە خۆی لە گەندەڵییەوە تێوەگلاوە و زیانێكی زۆری بە عێراق گەیاندووە. ئێستا ئەو كێشانەی هەیە هەموو مالیكی دروستی كردووە، لەوانە كەوتنی موسڵ و چەندین كاری تری گەندەڵی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com