وچەنێت- گاردیان
گاردیان لە بابەتێکدا دۆناڵد ترامپ، پاڵێوراوی کۆمارییەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا بە ئەحمەدی نژادی ئەم وڵاتە دەشوبهێنێت.
گاردیان لەم نووسینەدا ئاماژە بەوە دەکات، کە ترامپ بە روونی رایگەیاندووە، رێککەوتنی ئەتۆمی لە گەڵ ئێران بۆ ئەمریکا مایەی کارەساتە و ئەگەر ببێتە سەرۆکی ئەمریکا، رێککەوتننامەکان دەدرێنێت و گەمارۆ زیاتر دەخاتە سەر ئەم وڵاتە. جێێ ئاماژەیە کە ئەحمەدی نژاد، سەرۆککۆماری پیشووی ئێران گەمارۆکانی سەر ئێرانی بە شڕە کاغەز وەسفدەکرد.
گاردیان لە درێژەی بابەتەکەیدا دەنووسێت، ئەگەر ترامپ ببێتە سەرۆکی ئەمریکا و سیاسەتەکانی خۆی جێبەجێ بکات، ئەوە ئەمریکا لە کۆمەڵگای جیهانی دووردەخاتەوە و، لە بەرامبەردا پوتین بەهێزتر دەبێت و دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئاڵۆزتر دەبێت.
بە گوێرەی گاردیان، ترامپ لە چەشنی ئەحمەدی نژاد کەسێکی پۆپۆلیستە و بە هەمان شێوەی بەرامبەر بە ئێران هەڵوێستی وەرگرتووە. گاردیان هەروەها دەنووسێ، ترامپ پێشبینی ناکرێت و لەم بارەیەوە رێک لە ئەحمەدی نژادی ئێران دەچێت.
گاردیان: ترامپ، ئەحمەدی نژادی ئەمریکایە
0
Share.