نوچەنێت-مهر
ئاژانسی هەواڵنێریی فەرمی سعودیە رایگەیاندووە، کە هێزی دەریایی سعودیە سەرەتای هەفتەی داهاتوو لە ئاوەکانی کەنداوی فارس مانۆڕێکی سەربازی بەڕێوە دەبات.
ئاژانسی هەواڵنێری سعودیە ئاماژە ی بەوەش داوە، کە ئەم مانۆڕە سەربازییە، لە ئاوەکانی کەنداوی فارس، دەریای عەمان و دوورگەی ستراتیژی هۆرمۆز، بەرێوەدەچێت.
ئەم مانۆڕە سەربازییە، لە ژێر ناوی (قەڵغانی کەنداوی١) و بە مەبەستی بردنە سەرەوەی ئاست و توانای سەربازی هێزی دەریایی سعودیە بەڕێوە دەچێت.
عبدالله بن سلطان السلطان، فەرماندەی هێزی دەریایی سعودیە باس لەوە دەکات، کە ئامانجی گشتیی ئەم مانۆڕە سەربازییە، بەرگری لە سنوورەکانی ئەم وڵاتەیە و هەروەها پاراستی رێڕەوه ستراتیژییەکان و روبوونەوە، لە گەڵ هەر جۆرە هێرش و دەستدرێژییەکە، کە بیهەوێت کەشتییەکان و ئەمن و ئاسایشی کەنداو بخاتە مەترسییەوە.