نوچه‌نێت- تۆڕی هه‌واڵی عێراق
له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له نیۆیورك، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق، له گه‌ڵ وه‌لید موعه‌لیمی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا، كۆبوه‌وه و باسیان له جه‌نگی دژی داعش كرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، كه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بڵاوی كردبوه‌وه ده‌ڵێت “له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سوریا،عێراق و كۆی ئه‌و پێشهاتو بارودۆخانه‌ی ناوچه‌كه به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت كرا، هه‌روه‌ها باس له كاری هاوبه‌ش كرا له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی چه‌كدارانی داعش”.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه، كه جه‌عفه‌ری و موعه‌لیم جه‌ختیان له سه‌ر یه‌ك بڕیاری و كاری هاوبه‌ش، له دژی تیرۆر و به‌هێز كردنی رۆڵی ئێران كردوه‌ته‌وه له ناوچه‌كه‌دا.