ئەمریکا ٦٠٠ سەربازی دیکە رەوانەی عێراق دەکات

0

نوچەنێت-مهر

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا(پێنتاگۆن)دەڵێت، ئەمریکا بەم زووانە ٦٠٠ سەربازی دیکە رەوانەی عێراق دەکات.

بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەشتۆن کارتەر، وەزیری بەرگری ئەمریکا لە میانەی گوتارێکیدا لە شاری نیۆمەکزیکۆ رایگەیاندووە، کە واشنتۆن بە مەبەستی یارمەتی کردنی هێزە عێراقییەکان، لە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوە شاری موسل، هێزێکی ٦٠٠ کەسی دیکەی خۆی، رەوانەی عێراق دەکات.

کارتەر دەشڵێت، ئەم هێزە وەک راوێژکار مەشق و راهێنان بە هێزەکانی عێراق دەکەن، هەروەها لە رووی لۆجستیکی و زانیارییەوە یارمەتی سوپای عێراق دەکەن.

بەرپرسێکی باڵای پێنتاگۆن ئاشکرای کردووە، کە ژمارەی ئەم هێزانە ٦١٥ کەس دەبێ و لە چەند هەفتەی داهاتوودا رەوانەی عێراق دەکرێن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com