نوچه‌نێت- هه‌واڵی ئێستای عێراق
مه‌قه‌ده‌م نازم جغێفی، ئه‌فسه‌ر له لیوای سمودی هه‌واڵگری حه‌شدی شه‌عبی ئاشكرای كرد، ئێواره‌ی رۆژی سێشه‌ممه ٢٧-٩-٢٠١٦ ئه‌مریكییه‌كان رێگه‌یان به فه‌رمانده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌ر دوو قه‌زای حه‌دیسه و روتبه نه‌داوه به‌شداری بكه‌ن له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی، كه له بنكه‌ی سه‌ربازی حه‌بانییه‌ی رۆژهه‌ڵاتی رومادی به‌سترابوو.
جغێفی له لێدوانیكدا گوتی، هێزه‌كانی ئه‌مریكا رێگرییان كرد له فه‌رمانده ئه‌منییه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی قه‌زای حه‌دیسه و روتبه‌ی رۆژئاوای ئه‌نبار، بۆ به‌شداری كردن له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منی، كه له بنكه‌ی سه‌ربازی حه‌بانیه به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكییه‌كان ئه‌نجامدرا، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ په‌راوێزخستنی ئه‌و فه‌رمانده ئه‌منییانه‌ی، كه به‌شداری چه‌ندین شه‌ڕیان كردووه له دژی داعش.
جغێفی گوتیشی، شانده‌كه توشی شۆك بوون، كاتێك گه‌یشتنه پرسگه‌ی بنكه‌كه و ناویان له لیستی به‌شداراندا نه‌بوو و داوایان لێكراوه، كه پێویسته به زووترین كات شوێنه‌كه به‌جێ بهێڵن، روونیشی كرده‌وه، رێگرتن له‌و فه‌رماندانه‌ی قه‌زای حه‌دیسه و روتبه، به فه‌رمانی ئه‌مریكییه‌كان بووه، به ئامانجی په‌راوێزخستنی ئه‌و فه‌رماندانه و به‌شداری نه‌كردنییان له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و ناوچه‌یه‌دا.