کرملین: پوتین سەردانی تورکیا دەکات

0

نوچەنێت-تسنیم

کۆشکی کرملین رایگەیاند، به‌ مه‌به‌ستی سەردانی پوتین بۆ تورکیا، لە مانگی ئۆکتۆبەر ئامادەکاری سەرەتایی کراوە.

بە گوێرەی رۆیتەرز، دەکرێ ئەم سەردانەی ڤێلادیمیر پوتین، سەرۆککۆماری روسیا بۆ تورکیا، به‌ ئاماژەیەکی دیکە لە ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە سیاسی و بازرگانییەکانی نێوان واشنتۆن و مۆسکۆ هەژمار بکرێت.

دیمێتری پسکۆف، گوتەبێژی کرملین لە وه‌ڵامی ئەم پرسیارە کە ئایا پوتین مانگی داهاتوو سەردانی تورکیا دەکات؟ گوتوویەتی: پێناچێ ئەم سەردانە رەتبکاتەوە.

پسکۆف راشیگەیاندووە، هەر کات ئامادەكارییه‌ سەرەتاییەکان کران، لەم بارەیه‌وە راگەیێندراوێک بڵاو دەکەینەوە. پسکۆف ئاماژەی بە رێکەوتی سەردانەکە نەکردووە.

کۆنگرەی جیهانی وزە، بڕیار وایە لە رۆژانی ٩ بۆ ١٣ ئۆکتۆبەر لە ئیستەنبوڵ بەڕێوەبچێت.

روسیا هیوادارە لە بارەی جێبەجێ کردنی پرۆژەی هەناردەی گازی تورک ستریم، لە گەڵ ئەنقەرە بگاتە رێککەوتن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com