نوچهنێت-ئاژانسەکان
باراک ئۆبامای سەرۆکی ئەمریکا، لە لیدوانێکدا بەرگری لە سیاسەتەکانی خۆی لە سوریا دەکات و دەڵێت: بەکارهێنانی هێزی سەربازی راستەوخۆ لە لایەن ئەمریکاوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سوریا، ئەنجامێکی بەدواوە نییە.
ئۆباما هەروەها دەڵێت: هەوڵە دیپلۆماسییەکان بۆ چارەسەری قەیرانی ئەم وڵاتە، بە تایبەت کە لە رووی مرۆییەوە رەهەندێکی بەربڵاوی هەیە، وهڵامدەرهوه نەبووە.
لە کاتێکدا کە تەنها چەند هفتە ماوە بۆ کۆتایی ماوەی سەرۆکایەتی ئۆباما، بۆردومان کردنی بەربڵاوی شاری حەلەب، وەک دووەمین شاری گەورەی سوریا، وەک کێشەیەکی گهورە لە بەردەم کۆشکی سپیدا ماوەتەوە.
ئۆباما لەم بارەیهوە بە سی.ئێن.ئێنی راگەیاندووە، رەنگە یەک هەفتە هەلێکی لە بار بۆ تاوتوێکردن و هەڵسەنگاندنی دۆخی ئێستای سوریا نەبێت، من لە ژووری فکر لە گەڵ وەزیری بەرگری و سەرۆکی ئەرکانی گشتی سوپا، کۆدەبمەوە و کۆمەڵێک شارەزای دیکەش بانگهێشت دەکەم، بە تێکڕای رەخنەگران کۆدەکەمەوە تا سیاسەت و پلانی گونجاو دابڕێژم.
ئۆباما راشیگەیاندووە، ئێمە ناتوانین کۆتایی بە شەڕێک بێنن، کە لایەنەکانی تا قووڵایی شەڕ تێوەگلاون. ئێستا لە سەرتاسەری جیهان کۆمەڵێک رووداوی ناخۆش روویانداوە و دەبی ژیرانە مامەڵەیان لە گەڵ بکەین.