ئەمرۆ لە سەر ئازادکردنی موسڵ کۆنفڕانسێک بەڕێوەدەچێت

0

نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێكی ‌ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا رایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ كۆنفراسێك لە بارەی موسڵەوە ئەنجام دەدەین و زۆربەی پێكهاتەكانیش تێیدا بەشدار دەبن.

لەگەڵ نزیک بوونەوەی ئازادکردنی موسڵ، لایەنە سیاسی و پێكهاتەكان بۆچوونی جیاوازیان هەیە لەبارەی چۆنیەتی ئازاد كردنی شارەکە و ئیدارەدانی، کە لە هەمانکاتدا پێویستی بە پشتگیری لایەنەكان پێکهاتەکان هەیە بۆ ئیدارەدانی موسڵ دوای شەڕی داعش.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت هاشم بریفكانی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای نەینەوا لە بارەی كۆنفراسەكەی ئەمڕۆی لایەنەكان رایگەیاند: ئەمڕۆ وەكو  حكومەتی خۆجێی پارێزگای نەینەوا، كاتژمێر 10ـی پێشنیوەڕۆ لە هۆلی سەعدعەبدوڵڵا ‌شاری هەولێردا كۆنفراسێك ئەنجام دەدەین، هەموو لایەنە سیاسییەكان و گشت پێكهاتەهاتەكان بە مەزهەبە جیاوازەكان و پەرلەمانتارانی نەینەوا و چالاكوانان و رۆشنبیرانی شاری موسڵ بەشدار دەبن.

هاشم بریفكانی دەڵێت “مەبەست لە بەستنی ئەم كۆنفراسە پشگیری كردنی شەڕی موسڵە و ئیدارە كردنی شارەکە دوای ئازاد كردنی، چونكە ئێستا هاووڵاتیانی شاری موسڵ لە بن دەستی داعش دەنالێنن، بۆیە دوا دەكەین هەرچی زووە هەموو لایەنەكان كۆك بن بۆ رزگار كردنی موسڵ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com