نوچەنێت: تایبەت
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، واژۆیەكی زۆرمان كۆكردۆتەوە بۆ ئەوەی عێراق واژۆی رێکكەوتنامەی رۆما بکات، دەشڵێت “كەیسی زۆرباشمان لە بەر دەستە”.
ڤیان دەخیل کەسایەتییەکی ئێزدییە، کە لە ئاستێکی باڵا کار لە سەر بە جینوساید ناساندنی کەیسی ئێزیدییەکان دەکات، کە لە 3-8-2014 لە لایەن داعشەوە داگیرکرا بە هەزارران کەسیان کوشت و هەزاران کچ و ژنی ئێزدییان وەک کەنیز کە لە ئیسلامدا حەڵاڵ کراوە، لە گەڵ خۆیان برد. خەڵکانێکی زۆر هەوڵدەدەن ئەم تاوانەی داعش وەک جینوساید لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بناسێنن.
لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت، ڤیان دەخیل ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و نوێنەری ئێزدییەکان، سەبارەت بە ئەندام بوونی عێراق لە دادگای لاهای، رایگەیاند: ماوەیەكە هەڵمەتێكمان دەستپێكردووە بۆ كۆكردنەوەی واژۆ، بۆ ئەوەی گوشارێك لە سەر حكومەتی عێراق دروستبكەین، تا بچێتە نێو رێككەوتنامەی ڕۆما، ئەو وڵاتانەی كە واژوویان كردووە هەموو ئەدامن لە دادگای نێودەوڵەتی لاهای.
ڤیان دەخیل دەڵێت “تاكە رێگا ئەوەیە عێراق واژۆ لە سەر ئەو رێككەوتننامەیە بكات و بەشێك بێت لەو رێككەوتنامەیە، یاخود رێگا بدات بە دادگای باڵای تاوانەكان، تا بێنە عێراق كار لە سەر ئەو كەیسی تاوانەکان بكەن، بۆیە ئێمەیش دواكارییەكمان بە 9377 واژۆ و بە یەك فایل پێشكەشی رێکخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان (UN) كردووە.
ئەو پەرلەمانتارە گوتی “لە ئێستادا باشترین شت ئەوەیە تا لیژنەیەك لە دادگای تاوانەكان بێتە عێراق و بۆ ماوەیەك كار بكات، كە لە ماوەی ئەو ساڵانەی تاوانەكان ئەنجام دراوە لە دژی پێكهاتەكانی پارێزگای نەینەوا”.