نوچه‌نێت- رۆیته‌رز
لابردنی هوشیار زێباری، وه‌زیری دارایی عێراق به‌هێزترین رووداوی سیاسی عێراق بوو، كه مه‌ترسی بۆ سه‌ر دواكه‌وتنی ملیاران دۆلار دروستده‌كات، كه بڕیاربوو وڵاته دۆنه‌ره‌كان و وه‌به‌رهێنه‌كان بۆ پشتیوانی عێراق بیده‌ن.
په‌رله‌مانی عێراق، زێباری كه سیاسه‌توانێكی گه‌وره‌ی كورده له پۆسته‌كه‌ی لابرد، كه جگه له وه‌زاره‌تی دارایی، بۆ ماوه‌ی ده ساڵ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وه‌رگرتبوو.
زێباری هه‌موو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی ره‌تكرده‌وه، كه ئاراسته‌ی كرابوو و نوری مالیكیشی تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی، كه ئه‌و له پشت لابردنیه‌تی به مه‌به‌ستی رووخاندنی حكومه‌ته‌كه‌ی عه‌بادی.
بۆ قه‌ره‌بوو كردنه‌وه‌ی ئه‌و كورتهێنانه‌ی له ئه‌نجامی دابه‌زینی نرخی نه‌وته‌وه له بودجه‌ی عێراقدا رووده‌دات، عێراق په‌نای بۆ سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی برد، بۆ ئه‌وه‌ی بڕیك قه‌رزی پێبدات و قه‌رزده‌ره‌كانی تریش هانبدات، بۆ پێدانی قه‌رز و پشتیوانی كردنی.
سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی رازی بوو، بری 5.34 ملیار دۆلار بدات به عێراق، له به‌رامبه‌ر ئه‌نجامدانی چه‌ند چاكسازییه‌كی ئابووری، عێراقیش به نیازبوو ئه‌و قه‌رزه ببێته هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر له 12 ملیار دۆلاری تری له‌لایه‌ن بانكی نێوده‌وڵه‌تی و وڵاته گه‌وره‌كانه‌وه پێبدرێت.
به‌ڵام نه‌بوونی زێباری كه ئینگلیزیزانێكی باشه و له لایه‌ن زۆرینه‌ی پایته‌خته‌كانی جیهانه‌وه رێزی زۆری لێده‌گیرێت، ئه‌وا به‌غدا ناتوانێت كه‌سێكیتر به‌و تایبه‌تمه‌ندییانه بدۆزێته‌وه و ورده‌كارییه‌كانی گرێبه‌سته‌كه به باشی جێبه‌جێ بكات.
كریستیان جۆتش، به‌رێوه‌به‌ری نێرده‌ی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی له عێراق وتی “زێباری پاڵه‌وانی رێككه‌وتننامه‌ی قه‌رزه‌كه‌یه”.
جۆتش هه‌روه‌ها به رۆیته‌رزی راگه‌یاند “زێباری بزووێنه‌رێكی گه‌وره‌ی چاكسازی بوو، ئێستا نازانین كێ جێگه‌ی ده‌گرێته‌وه”.
دیپلۆماتكارێكی رۆژئاوا كه له به‌غدا به دواداچوون بۆ كاروباری ئابوری ده‌كات پێیوایه كۆبوونه‌وه‌كانی سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی و عێراق دابڕان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “ئایا ده‌توانن له‌م كاته‌دا كاروباری خۆیان به بێ زێباری رێكبخه‌نه‌وه، ئه‌گه‌ر له من بپرسن ئه‌وا ده‌ڵێم نه‌خێر، دواكه‌وتن رووده‌دات له خۆ رێكخسته‌نه‌وه‌یان، كه هیوادارم درێژه نه‌كێشێت”.
ئه‌و دیپلۆماتكاره ده‌ڵێت، گۆڕینی وه‌زیر له‌م كاته‌دا له‌وانه‌یه كێشه گه‌وره‌كه نه‌بێت، به‌ڵام جێبه‌جێ كردنی رێككه‌وتنه‌كه تازه ده‌ستیپێكردبوو و زێباریش خۆی بزووێنه‌ری چه‌ندین چاكسازی بوو.
هه‌روه‌ها گوتی “ئه‌نجامدانی چاكسازییه‌كان به نه‌بوونی زێباری كه پشتیوانیكه‌رێكی گه‌وره‌ی كاره‌كه بوو، دواده‌كه‌وێت”.
به‌غدا ده‌ڵێت، دۆخی دارایی عێراق له رێگه‌ی فرۆشتنی سه‌نه‌ده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه باش ده‌كات، به‌ڵام ئه‌م پلانه‌ش به نه‌بوونی زێباری هه‌ڕه‌شه‌ی له‌سه‌ره.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به رۆیته‌رزی گوت “به رۆشتنی زێباری هه‌موو شتێك به هه‌ڵواسراوی له هه‌وادا مایه‌وه”.