نوچە-شفقنا
سێ وڵاتی ئەڵمانیان، ئیسپانیا وبەلجیکا لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش باندێکی داعشیان لە ئەوروپا لەناوبرد.
بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەم سی وڵاتە لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەش باندێکی”مەترسیدار و ئامادەی هێرش”یان لە ناوبردووە کە لە ئەندامانی داعش پێهاتبوون.
بە گوێرەی زانیاریەکانی رۆیتەرز، لە ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەدا ٥ کەس دەستگیر کراون. لەم دەستگیرکراوانە ٤ کەسیان ئیسپانیایی و یەکیان خەڵی مەراکش بووە کە لە چوار خاڵی بارشلۆنا، دوورگەی ملیلە، برۆکسێل و واپۆرتاڵی ئەڵمانیا دەستگیر کراون.