شیمۆن پرێز كۆچی دوایی كرد

0

نوچەنێت-ئاژانسەکان

کەناڵه‌‌كانی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل لە هەواڵێکدا رایانگەیاند، کە شیمۆن پرێز، سەرۆکوەزیری پێشووی ئەم وڵاتە بەرە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، ٢٨ی سێپتامبەر، لە تەمەن ٩٣ ساڵی و بە هۆی جەڵتەی میشکەوە کۆچی دوایی کردووە.

بە گوێرەی سی.ئێن.ئێن ،سەرۆکوەزیری پێشووی ئەم وڵاتە ئەم دواییانە باری تەندروستی جێگیر بوو، بەڵام بە هۆی لاوازی و خراپ بوونی باری جەستەیی، دۆخی تەندروستی بەرەو خراپتر بوون چووە و لە ئەنجامدا ماڵئاویی لە ژیان کردووە.

کۆشکی سپی  سەبارەت بە هەواڵی کۆچی دوایی شیمۆن پرێز لە پەیامێکی فەرمیدا رایگەیاندووە: ئەو کەسانەی کە لە مێژووی مرۆڤایەتی لە گۆڕانکارییەکاندا شوێندانەر بوون، بە دەگمەن هەڵدەکەون. کەسانی لەم چەشنە نە تەنها بە هۆی رۆڵ و کاریگەرییان لە رەوتی رووداوەکان، بەڵکو بە هۆی ئەوەی کە ئاسۆیەکی روونیان لە ئەخلاق خستۆتەڕوو، هەر بۆیە ناچارمان دەکەن کە چاوەڕوانییەکی زیاترمان لە خۆمان هەبێت.

کەناڵی سی.ئێن.ئێن لە درێژەی راپۆرتەکەی خۆیدا تیشکی خستۆتە سەر رابردووی سیاسی و کار و کردەوەکانی شیمۆن پرێز و ئاماژەشی بەوە داوە، کە ناوبراو براوەی خەڵاتی ئاشتی نۆبڵ بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com