نوچە.نیت
ئەستێرەی ئەمریکی لیندسی لاهان، چەند وێنەیەکی بڵاو کردەوەتەوە کە لەدوا گەشتیدا سەردانی یەکێک لە کەمپەکانی تایبەت بە پەنابەرانی شاری حەلەب ی سوریا و خەستەخانەی ئەستانبوڵی کردوە لە تورکیا کە بەهۆی برینداریەوە چارەسەریان بۆ دەکرا.
لە یەکێک لە وێنەکاندا، لەناو خێزانێکی سوریدا دەردەکەوێت کە لینسدی مناڵێکی سوری لە باوەش گرتوە، کە بەناوی هیا بانگ دەکرا، هیا” لەکاتی جەنگی سوریا دایکی لەدەست داوە.
ئەو هونەرمەندە ئاشکرایکرد کە ” ناتوانێت ئەو دیمەنە لە بیر بکات ، کاتێ کە چاوی بەو مناڵە سوریە”هیا” دەکەوێت تونگ باوەشی پیا دەکات و دەستەکانی دەگوشێت”.
لیندسی ئاماژەی بەوەش کرد کە ” کە لە تواناماندا هەیە کە پێویشتی زیات و هاوکاری زیاتر بە ئاوارەکان بگەیەنین”.



