نوچه- تۆڕی هه‌واڵی عێراق
سه‌رچاوه‌یه‌ك له په‌رله‌مان رۆژی دووشه‌ممه رایگه‌یاند، په‌رله‌مان 40 ملیۆن دیناری داوه‌ته هه‌ریه‌ك له په‌رله‌مانتارانی په‌رله‌مانی عێراق، وه‌ك قه‌ره‌بوویه‌ك بۆ ئه‌و لێبڕینانه‌ی له‌كاتی ئه‌نجامدانی رێوشوێنه‌كانی ئه‌نجامدانی چاكسازی موچه و كه‌مكردنه‌وه‌ی لێیان بڕابوو.
سه‌رچاوه‌كه دەڵێت” هه‌ر ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، 40 ملیۆن دیناری وه‌رگرتوه، روونیشی كرده‌وه ئه‌و بڕه پاره‌یه فروقاتی داراییه و له كاتێكدا، كه په‌رله‌مان له رابردوودا بڕیاری له‌سه‌ر چاكسازی له موچه‌ی په‌رله‌مانتاران دابوو دوای ئه‌نجامدانی چاكسازی حكومه‌ت”.
هه‌روه‌ها گوتی ” ئه‌و بڕه پاره‌یه خراوه‌ته سه‌ر حسابی بانكێكی عێراق و په‌رله‌مانتاران راسته‌وخۆ له‌و بانكه وه‌ریانگرتوه”.
جێگه‌ی باسه كه په‌رله‌مانی عێراق، له رابردوودا ده‌نگی به‌و چاكسازییانه دا كه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی په‌رله‌مانتاران و ژماره‌ی پاسه‌وانه‌كانیان پێشكه‌شی كردبوو.
له‌كاتی قه‌یرانی دارایی و سكهه‌ڵگوشیندا: سه‌لیم جبوری 40 ملیۆن دینار بۆ هه‌ر په‌رله‌مانتاریك خه‌رج ده‌كات
0
Share.