فیروزئابادی: ئەگەر پێویست بکات، هێرش دەکەینە سەر سعودیە

0

نوچە-اتاق خبر

راوێژکاری تایبەتی عەلی خامنەیی، هۆشداری دەداتە سعودیە و دەڵێت: ئەگەر بەرگری کردن پێویستی بە هێرش کردن بێت،هێرشە دەکەین.

حەسەن فیروزئابادی، ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٧ی سێپتەمبەر، لە پەراوێزی فستیواڵی مالک ئەشتەر رایگەیاندووە: ئەگەر سعودیە هەڵەیەک بکات سزا دەدرێ، بە جۆرێک کە ئاسەوارێک لە سعودیە و وەهابییەت بە جێ نەمێنێ.

راوێژکاری عەلی خامنەیی بانگەشەی ئەوە دەکات، کە لە ناوچەکە ئێران قسەی یەکەمی پێیە و دەڵێت: سعودیە لەو ئاستە نییە کە بتوانێ ببێتە هەڕەشە بۆ سەر ئێران، نە هێزی مرۆیی هەیە، نە فەرماندە و نە ئیمکانات.

فیروزئابادی جەختی لەوەش کردۆتەوە، کە نایانهەوێ لە گەڵ هیچ وڵاتێکی موسوڵمان بکەونە شەڕەوە.

سەرۆکی پێشووی ئەرکانی هاوبەشی هێزە  چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، سەبارەت بە دەستوەردانەکانی ئێران لە سعودیە گوتویەتی: ئەگەر بمانویستبایە لە یەمەن دەستوەردان بکەین، هەر لە رۆژی یەکەمەوە موشەکمان بۆ دەناردن، بەڵام هونەری ئێمە لەوەدایە کە مەشق و راهێنان بە گەلان بکەین و کاروباری راوێژکاری بەڕێوەببەین و گەلان لە ناوەوە بەهێز ببن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com