بەریتانیا: دڵنیایی دەدات لە بەرەورووبوونەوەی  هەڕەشەکان هاوکاری ئەوروپا بکات

0

نوچە-فارس

وەزیری بەرگری بەریتانیا، لە سلۆڤاکی لە میانەی چاوپێکەوتن و دیداری لە گەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی یەکیتی ئەوروپا رایگەیاندووە، سەرباری جیابوونەوەی وڵاتەکەی لەم یەکێتییە، رۆڵێکی چالاک لە روبەورووبوونەوەی هەڕەشە و هێرشەکانی سەر ئەوروپا دەگێڕێت.

مایکڵ فالۆن، وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرگری وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەورپا لە سلۆڤاکی، دڵنیایی دەدات کە بەریتانیا بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم رۆڵی چالاکانە دەگێڕێ و لەم بارەوە هاوکار  وپشتیوانی یەکێتی ئەوروپایە.

وەزارەتی بەرگری بەریتانیا لە بەیاننامەیەکدا، کە لە سەر پێگەی فەرمی دەوڵەتی ئەم وڵاتە بڵاو بۆتەوە دەڵێت: لە میانەی دیدار و چاوپێکەوتنەکانی فاڵۆن و وەزیرانی بەرگری یەکێتی ئەوروپا، کە ئەمڕۆ سێ شەممە بەرێوەچوو، سەبارەت بە هاوکار و بەرەنگاربوونەوەی ئەم وڵاتانە بە تایبەت لە بارەی قەیرانی پەنابەری و کۆچبەری و هێرشە سایبەریەکان باس و گفتوگۆ کراوە.

مایکڵ فاڵۆن لەم بارەوە رایگەیاندووە: ئێمە یەکێتی ئەوروپا بە جێ دەهێڵین نەک خودی ئەوروپا. لە بەرژەوەندی نەتەوەیی خۆماندایە کە ئەمن و ئاسایشی خۆمان بپارێزین.

فاڵۆن هەروەها خوازیاری هاوکاری زیاتری نیوان یەکێتی ئەروپا و ناتۆیە و جەختی کردۆتەوە، کە دەبێ بە هەموو لایەکەوە هەوڵەکانیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی هێڕشە سایبەری و چەند رەهەندی چڕتر بکەنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com