بانکی ناوەندیی ئەروپا هۆشداری لە بارەی درەنگ کەوتنی چوونە دەرەوەی بەریتانیا دەدات

0

نوچەنێت-مهر

سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەوروپا، لە بارەی دەرهاویشتە ئابورییەکانی درەنگ کەوتنی چوونە دەرەوەی بەریتانیا و درێژبوونەوەی وتووێژەکانی پەیوەست بەم بابەتەوە هۆشدرای دەدات و دەڵێت: بە هەر رادەیەک ئەم وتووێژانە درێژە بکێشن، هەر بەو رادەیەش لە رووی ئابوورییەوە دەرهاویشتەی مەترسیداری بۆ یەکیتی ئەوروپا بە دوادادێت.

بە گوێرەی رۆژنامەی”هندلز بلاتت”ی ئەڵمانیا، ماریۆ دراگی، سەرۆکی بانکی مەرکەزی ئەوروپا هەروەها گوتوویەتی، کە چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتی ئەوروپا، کاریگەرییەکی بەرچاوی بە سەر ئابوری ئەم یەکێتییە دەبێت.

دراگی، کە رۆژی رابردوو لە کۆمیسیۆنی ئابوری پەرلەمانی ئەوروپا گوتارێکی پێشکەشکرد گوتیشی، بێ گومان بە هەر رادەیەک وتووێژەکانی پەیوەست بە چوونە دەرەوەی بەریتانیا درێژە بکێشێت، بە هەمان رادەش دەرهاویشتە و کاریگەرییەکانی بەرچاوترە. دراگی جەخت لەوەش دەکاتەوە، کە چارەنووس و داهاتووی بەریتانیا بە سەر ئابوری ناوچەی یۆرۆ شوێندانەر دەبێت.

سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەروروپا دەشڵێت: جیا لە چۆنیەتی پەیوەندی نێوان یەکێتی ئەوروپا و بەریتانیا، پیویستی ئەم جۆرە لە پەیوەندییە، گرنگییەکەی ئەوەیە، کە یەکپارچەیی بازاڕی ناوخۆ لە بەرچاو بگیردرێت.

دراگی جەختیش دەکاتەوە، کە کات، گۆڕانکاری و ئەنجامی کۆتایی وتووێژەکانی تایبەت بە چوونە دەرەوەی بەریتانیا، بۆ ئابوری ناوچەی یۆرۆ یەک لاکەرەوە دەبێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com