نوچەنێت-ئاژانسەکان
وەزیری دەرەوەی بەحرێن لە لێدوانێکدا دەڵێت: سەرباری هەوڵەکانی وڵاتەکەی بۆ ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانی لە گەڵ ئێران، بەڵام تاران بەردەوامە لە دەستوەردانی لە کاروباری ناوخۆیی بەحرێن و هەناردەکردنی شٶڕشەکەی بۆ وڵاتانی دراوسێ.
شیخ خالد بن احمد آل خلیفه، وەزیری دەرەوەی بەحرێن لە وتووێژ لە گەڵ رۆژنامەی”الحیات”ی چاپی لەندەن دەشڵێت، بەحرێن و وڵاتانی ئەندام لە ئەنجومەنی هاریکاری کەنداو، بە پێچەوانەی ئێران، هیچ کات دەستوەردانیان لە کاروباری ناوخۆیی ئەم وڵاتەدا نەکردووە، و نەیانویستووە هەیمەنەی خۆیان بە سەر ئیراندا بسەپێنن، لە کاتێکدا ئێران لەم بارەوە دەستێکی باڵای هەیە.
شیخ خالد بن احمد آل خلیفه ئەوەش دەخاتەڕوو، کە ئێران پاڵپشتی لە گروپە تیرۆرستییەکان دەکات، وێڕای ناو بردنی حزبوڵڵای لوبنان وەک، رێکخراوێکی تیرۆرستی، داواکارە ئێران چیدی پشتیوانی ئەم گروپە نەکات.
وەزیری دەرەوەی بەحرێن هەروەها رایگەیاندووە، کە بەحرێن هیچ کات شیعەکانی نەکردۆتە ئامانج و بانگەشەی ئەوەش دەکات، کە هیچ کات وەها سیاسەتێکی رەچاو نەکردووە.