پنتاگۆن: داعش لە شەڕی موسڵ توانای بەکارهێنانی چەکی کیمیایی هەیە

0

نوچەنێت-قطرە

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە بارەی بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە لایەن داعشەوە لە شەڕی موسل هۆشداری دەدات.

وەزارەتی بەرگری ئەمریکا(پێنتاگۆن) پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 27ی سێپتامبەر، هۆشداریداوە، کە ئەگەری هەیە لە میانەی ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری موسڵ، داعش چەکی کیمیایی بەکار بهێنێت. پێنتاگۆن ئاماژە بەوەش دەدات کە داعش توانای بەکارهێنانی چەکی کیمیایی هەیە.

جێف دەیڤیس، گوتەبێژی پێنتاگۆن لەم بارەوە جەخت دەکاتەوە، کە چەکدارانی داعش بە ئەگەری زۆر لە کاتی پێشڕەوی هێزەکانی عێراق بەرەو شاری موسل، کە وەک بنکەی سەرەکی ئەم گروپە لە عێراق هەژمار دەکرێ، چەکی کیمیایی بەکار بهێنێت.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com