کلینتۆن: بەرامبەر بە هەڕەشە سایبەریەکانی روسیا، ئێران و چین دەوەستمەوە

0

نوچەنێت-رادیۆ فەردا

هێلاری کلینتۆن، پاڵێوراوی دیموکراتەکان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی ئەمریکا، لە میانەی دیبەتێێکی لە گەڵ دۆناڵد ترامپ، کاندیدی کۆماریەکان جەختی لەوە کردەوە، کە بەرامبەر بە هێرش و هەڕەشە سایبەرییەکانی ئێران، روسیا و چین دەوەستێتەوە.

هێلاری کلینتۆن راشیگەیاندووە، کە دەبێ بەرامبەر بە هێرشە سایبەرییەکان، بەرگری لە هاووڵاتیانی ئەمریکا بکرێت.

کاندیدی دیموکراتەکان هۆشداری دەداتە روسیا و دەڵێت، لە دژی هەر جۆرە هێرشێکی روسیا دەوەستێتەوە. کلینتۆن هەروەها ترامپی بەوە تۆماتبار کردووە، کە داوای لە ڤیلادیمیر پوتین کردووە، کە ئەمریکییەکان هاک بکەن.

بەرامبەر بەم لێدوانەی کلینتۆن، ترامپ گوتوویەتی، ئەم هێرشانە رەنگە لە لایەن چینەوە بووبێت و ناکرێ بە دیاریکراوی روسیای پێ تۆمەتبار بکەین.

ترامپ هەروەها گوتوویەتی، کە داعش لە  بواری سایبەریدا بەهێزە  و لەم بارەیەوە شکستی بە ئەمریکا هێناوە، ئەمریکایەک کە بۆ خۆی داهێنەر و دەستپێشخەری شەڕی سایبەری بووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com