نوچەنێت-باشگاه خبرنگاران
پۆلیسی فیدڕاڵی ئەمریکا، لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا باس لەوە دەکات، کە رێژەی توندوتیژی و تاوانەکان لەم وڵاتە رووی لە زیاد بوونە.
بە پێی راپۆرتی ساڵانە لە بارەی رێژەی تاوان و توندوتیژی، لە ئەمریکا بە بەراورد لە گەڵ ساڵانی رابردوو، نزیک بە4% بەرز بۆتەوە.
بە گوێرەی راشاتودەی، لە راپۆرتی نوێی پۆلیسی فیدڕاڵی ئەمریکادا هاتووە، کە نمونەکانی تاوان و کەیسەکانی توندوتیژی بۆ وێنە: هەڕەشە، کوشتن، دەستدرێژی و دزی بە رێژەیەکی بەرچاوی دەبیندرێت.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، رێژەی تاوان و توندوتیژی، بە بەراورد لە گەڵ ساڵی 2014 زیادی کردووە، بۆ هەر 100 هەزار کەس 3726 کەیس تۆمار کراوە. بە واتایەک رێژەی تاوان لەم وڵاتە 3.1% بەرز بۆتەوە.
بە گویرەی راپۆرتەکەی پۆلیسی فیدڕاڵی ئەمریکا، 7 شاری ئەم وڵاتە (شیکاگۆ، هیوستۆن، میلواکی، فێلادلفیا، کانزاس سیتی و واشنتۆن دی.سی) زۆرترین رێژەی خۆکوژییان تۆمار کردووە.
لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، کە هەر 2 خولەک جارێک، کەسێکی سەروەی 12 ساڵان دەکەوێتە بەر هەڕەشەی دەستدرێژی سێکسی.
بە پێی راپۆرتی ئیدارەی ئاماری دەزگای دادی ئەم وڵاتە، بە شێوەی مامناوەند، ساڵانە 288.2 هاووڵاتی ئەمریکا کە تەمەنیان 12 ساڵ یان بەرەو سەرترە، لە گەڵ هێرش و دەسترێژی سێکسی بەرەوڕوو دەبنەوە.
دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان، نمونەیەکی دیکەی ئەم تاوانانەیە. ئاماری وەزارەتی تەندروستی و خزمەتگوزارییە مرۆییەکانی ئەمریکا ئاماژە بەوە دەدات، کە بە شێوەی مامناوەند، هەر 8 خولەک جارێک منداڵێک دەستدرێژی سێکسی دەکرێتە سەر، ئەمەش لە لایەن دامودەزگاکانی پاراستنی منداڵان پشتڕاست دەکرێتەوە.