روسیا هۆشداری دەداتە رۆژئاوا

0

نوچەنێت-بی بی سی

روسیا وەک کاردانەوەی بەرامبەر بە لێدوانی توندی بەرپرسانی ئەمریکا و بەریتانیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، کە ئەم وڵاتەیان بە “وەحشیگەری” لە میانەی شەڕی حەلەب تۆمەتبار کردبوو، بە توندی رەخنەیان لێ دەگرێت و دەڵێت ئەم جۆرە لێدوانانە قابلی قبووڵ نییە.

سامانتا پاور، نوێنەری هەمیشەیی ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان رۆژی یەکشەممە، 25ی سێپتامبەر رایگەیاند: کە هێزەکانی روسیا و سوپای سوریا لە شاری حەلەب خەریکی کاولکارین .

دیمێتری پسکۆف، گوتەبێژی نووسینگەی سەرۆککۆماری روسیا هۆشداری دەدات، کە بەکارهێنانی وەها دەستەواژەیە، دەتوانێ ببێتە هۆی زیان گەیاندن بە هەوڵەکان بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ناخۆیی پێنج ساڵەی سوریا و، رەنگە ببێتە مەترسی بۆ سەر ئەم پرۆسەیە.

هاوکات چالاکڤانانی سوری باس لەوە دەکەن، کە روسیا و سوپای سوریا، بە دەیان جار هێرشی ئاسمانیان کردۆتە سەر شاری حەلەب.

روانگەی مافەکانی مرۆڤ لە سوریا لەم بارەیەوە گوتوویەتی، کە بە هۆی ئەم هێرشانەوە بە لانیکەم، دوو کەس لە خەڵکی مەدەنی شارەکە گیانیان لە دەستداوە.

دەگوترێ لە کاتی شکاندنی ئاگربەستی حەلەب لە هەفتەی رابردوو و دەستپێکی ئۆپەراسیۆنەکانی سوپای سوریا بۆ گرتنەوەی یەکجاری شاری حەلەب،لانی کەم ١٢٤ کەس کوژراون.

ئەمریکا،بەریتانیا و فەرەنسا لە مینەی دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشێ نەتەوە یەکگرتووەکان روسیا-یان بەوە تۆمەتبار کردووە کە لێدوانەکانی بەرپرسانی ئەم وڵاتە لە پەیوەندی لە گەڵ دەستوەرداانی روسیا لە هێرشکردنە سەر شاری حەلەب دوورە لە راستی.

میتۆ رایکرافت،نوێنەری هەمیشەیی بەریتانیا لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاندووە کە هێزەکانی سوپای سوریا و روسیا دەرگاکانی جەهەندەمیان بە رووی شاری حەلەب کردۆتەوە.

لە لایەکی دیکەوە،فەەڕەنسا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کە لە بارەی سوریاوە پێکهاتووە، بە راشکاوانە رایگەیاندووە، کە مۆسکۆ و دیمەشق تاوانی جەنگییان ئەنجام داوە.

بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵنێری فەڕەنسا، فڕانسیس دلاتێر، نوێنەری هەمیشەیی فەڕەنسا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆردومان و هێرشە ئاسمانییەکانی روسیا و سوریا، بۆ سەر ناوچەکانی حەلەب بە هێرشی سێربەکان بۆ سەر سارایاڤۆ لە میانەی شەڕی بۆسنیا و هێرشی ئاسمانی گۆرنیکا لە ئیسپانیا شوبهاندووە و گوتوویەتی: دیمەشق و مۆسکۆ لەم هێرشانە بۆ پیشڕەوی کەڵکیان وەرگرتووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com