نوچەنێت-ئیسنا
سەرکردەی بوکو حەرام لە گرتەیەکی ڤیدیۆیی 40 خولەکەیدا، هەواڵی برینداربوونی خۆی بە هۆی هێرشی ئاسمانی سوپای نیجریا رەتدەکاتەوە.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵنێری فەرمی فەرەنسا،ئەبوبەکر شیکائۆ سەرکردەی گروپی میلیشایی بوکوحەرام، کە ماوەیەک بەر لە ئێستا لە لایەن سەرکردەکانی داعش لە پۆستەکەی وەلانرا، لە گرتەیەکی ڤیدئۆیددا، کە رێکەوتی 25ی سێپتامبەر لە سەر یوتیوب بڵاو بۆتەوە، گاڵتە بە سوپای نیجریا دەکات.
ئەبوبەکر شیکائۆ دەڵێت: ئێوە لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گوتتان کە من بریندار بوومە یان ئەوەی کە کوژراوم، بەڵام بە ئێوەی زۆرداران دەڵێم لەو پەڕی تەندروستی و لە ئەمن و ئاسایشی تەواودام.
پێشتر سوپای نیجریا رایگەیاندن بوو، کە شیکائۆ وێڕای چەند کەسی دیکە لە فەرماندە سەربازییەکانی بوکوحەرام لە کاتی نوێژدا کراونەتە ئامانجی هێرشێکی ئاسمانی و شیکائۆ بە توندی بریندار بووە.
شیکائۆ لە ئێستادا سەرکردایەتی گروپێکی جیابووە لە بوکوحەرام دەکات، چون بەشێک لەم گروپە لە گەڵ داعش بەیعەتیان کردووە.