نوچەنێت-بی بی سی
عەلی خامنەیی، رابەری کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی لەوە کردۆتەوە، کە بە مەحمودی ئەحمەدی نژاد، سەرۆککۆماری پێشووی ئێرانی گوتووە، کە نابێ بەشداری لە خوی داهاتووی هەڵبژاردنەکانی ئەم وڵاتەدا بکات.
پێگەی فەرمی عەلی خامنەیی لە سەر ئینتەرنێت، دوێنێ دووشەممە ٢٦ی سێپتامبەر دەقی قسەکانی خامنەیی بڵاو کردۆتەوە، کە تێیدا هاتووە: کابرایەک هاتبووە لام، منیش بە پێی مەسڵەحەتی خودی کەسەکە و وڵات پێمگوت کە بەشداری فڵانە هەڵبژاردن مەکە، پێم نەگوت بەشداری نەکات، پێم گوت بە مەسڵەحەتی نازانین بەشداری بکەن.
خامنەیی راشیگەیاندووە، کە هاتنی ئەحمەدی نژاد بۆ بازنە و گەمەی گەڵبژاردنەکان دەبێت بەپێی پێکهاتنی دۆخی دوو جەمسەری لە ئێران، ئەمەش بۆ وڵات زیانی بەدواوەیەوە.
پێگەی فەرمی رابەری ئێران، فایلی دەنگی ئەم گوتانەی خامنەیی بڵاو کردۆتەوە. هەر چەند کە خامنەیی ناوێک لە ئەحمەدی نژاد نابات، بەڵام ئەم بابەتە لە ماوەی رۆژانی رابردوودا، لە فەزای سیاسی ئێران مشتومڕ و کاردانەوەی جیاوازی بە دوادا هاتووە.
لە رابەڕی کۆماری ئیسلامی دەگێڕنەوە، کە ناوبراو دژایەتی بۆ کنادیداتۆری ئەحمەدی نژارد، لە خولی داهاتووی هەڵبژاردەکانی سەرۆککۆماری لە ئێران خستۆتەڕوو.
خولی داهاتووی هەڵبژاردەکانی سەرۆککۆماری ئێران ساڵی داهاتوو بەرێوەدەچێت.