نوچه‌نێت- تۆڕی هه‌واڵی عێراق
عزه‌ت شابه‌نده‌ر، سیاسه‌توانی سه‌ربه‌خۆ رۆژی دووشه‌ممه رایگه‌یاند، ئه‌و جه‌نگی سارده‌ی له‌سه‌ر گۆڕه‌پانی نیشتمانی عه‌ره‌ب و هه‌ندێك ناوچه‌ی نزیكمان رووده‌دات، هیچ نییه جگه له جه‌نگێكی نوێ له نێوان عه‌قڵه پله یه‌كه‌كان بۆ گۆڕینی رێڕه‌وی پرۆسه‌ی سیاسی، روونیكرده‌وه، كه خراپی به‌ڕێوه‌بردنی ناوه‌ند بیانوی داوه‌ته ده‌ست سوننه بۆ ئه‌وه‌ی بیر له دروستكردنی هه‌رێم بكاته‌وه.
شابه‌نده‌ر له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا گوتی، ئه‌و جه‌نگه‌ی له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا هه‌یه له نێوان عه‌قڵی ئێرانی و عه‌قڵی ئیسرائیلدایه، به‌شێوه‌یه‌كی ناڕاگه‌یه‌ندراو، و گۆڕه‌پانی جه‌نگه‌كه‌ش دووره لێیانه‌وه”. گوتیشی “ئه‌وه جه‌نگی جوگرافیای پیرۆزه له نێوان ئێران و ئیسرائیل‌دا” ئاماژه‌شی به‌وه كرد، كه “ئیسرائیل ده‌یه‌وێت به‌ربه‌ستێكی جوگرافی له نێوانیاندا دابنێت، ئه‌ویش هه‌رێمی سوننه‌یه له عێراق”.
شابه‌نده‌ر هه‌روه‌ها دەڵێت “سوننه‌ی عێراق، كه داوای هه‌رێم ده‌كه‌ن به كرێگیراوی ئیسرائیل نین، به‌ڵكو چه‌ندین بیانوو هه‌یه، كه وای لێكردوون بڕوایان وابێت دروستكردنی هه‌رێم ده‌یانپارێزێت، خراپی به‌ڕێوه‌بردنی ناوه‌ند وای كردووه، سوننه‌كان به‌ره‌و دروستكردنی هه‌رێم هه‌نگاو بنێن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك هه‌رێمی كوردستانیان لێبێت، به یاسایه‌كی وه‌ك یاسای هه‌رێمی كوردستان بپارێزرێن و بودجه‌یه‌كی وه‌ك بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستانیان هه‌بێت”.
شابه‌نده‌ر ئه‌وه‌شی گوت، كه “عه‌ره‌بی سوننه‌ی عێراق كه ئێستا سه‌رقاڵی بیرۆكه‌ی دروستكردنی هه‌رێمن، له به‌ر ئه‌وه نییه، كه وه‌ڵامی روانگه‌ی ئیسرائیل ده‌ده‌نه‌وه، به‌ڵكو به‌هۆی خراپی مامه‌ڵه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ند و ره‌فتاری تایفه‌گه‌رییانه‌ی هاوپه‌یمانی شیعه‌كان و تاوانه‌كانی میلیشیاكانیانه‌وه‌یه، كه له كۆتاییدا دروستبوونی ئه‌و هه‌رێمه سوننه‌یه، له به‌رژه‌وه‌ندی پرۆژه‌كه‌ی ئیسرائیل ده‌شكێته‌وه”.
چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی نهێنی له نێوان نوێنه‌ر و سه‌ركرده‌ی پارته سیاسییه‌كان، سه‌رۆك هۆزه‌كان، كه‌سایه‌تی، ئه‌فسه‌رانی سوپا، بازرگان و به‌ڵینده‌رانی زه‌به‌لاحدا، ئه‌نجامدراوه بۆ دروستكردنی هه‌رێمێكی گه‌وره‌ی سوننه دوای شكاندنی داعش، كه وه‌ك هه‌رێمی كوردستان خاوه‌نی سه‌ربه‌خۆیی بێت له هه‌موو بواره‌كاندا.
ساڵح مه‌لا عومه‌ر مامۆستای زانكۆی سه‌لاحه‌دین له زانسته سیاسییه‌كاندا دەڵێت “هه‌رێمی كوردستان له په‌یوه‌ندییه‌كانیدا له گه‌ڵ به‌غدا، تا كۆتایی به‌مشێوه‌یه نامێنێته‌وه، پێویسته به‌غدا و هه‌ولێر هه‌ڵوێستی خۆیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه و بگه‌نه ئه‌نجام، كه ئایا ده‌توانن پێكه‌وه بژین یان نا. دووپاتیشیكرده‌وه، كه دوای كۆتایی هاتنی داعش و به ماوه‌یه‌كی كه‌م، سوننه‌كان هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆی خۆیان راده‌گه‌یه‌نن، كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و به‌غداش ده‌بێت.