ئەشواق جاف: بەڵێن وەرگرتن لە بەغدا سودی نییە

0

 نوچەنێت: تایبەت

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، سەرۆكکوەزیرانی عێراق بەتەنها ناتوانێ كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا چارە بكات.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت، ئەشواق جاف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، لە فراكسیۆنی پارتی رایگەیاند: سەرۆكکوەزیرانی عێراق بەتەنها ناتوانێ كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا چارە بكات و پێویستە لە نێوان هەرێم و بەغدا، ئەو كێشانە بە دیالۆگ چارە بكرێن .

ئەشواق جاف دەڵێت “بەداخەوە ئەوە بۆ 13ساڵە ئێمە بەڵێن وەردەگرین، كە چی ئەوان بەڵێنی خۆیان نابەنە سەر و موچە و بودجەی هەرێم نانێرن. بۆیە ئیتر بەڵێندان هیچ سودێكی نییە، پێویستە ئیتر هەرێم و بەغدا بگەنە چارەسەرێك، نەك بەڵێن بدەن و دووبارە پاشگەز ببنەوە لەو بەڵێنانەی بە كوردی دەدەن.

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران گوتی “پێشتر سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە “ئێمە لە گەڵ كورد ناگەین بە ئەنجام، ئێمەش وەك سەرۆك فراكسۆنەكان لە گەڵی كۆبووینەوە داوامان لێ كردووە، بۆچی بودجەی هەرێم نانێرێت و دژایەتی هەرێم دەكات، بەڵام تا ئێستا وەڵامی نەبووە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com