عێراق: هیچ هێزێکی بیانی بەشداری ئۆپەراسیۆنی موسڵ نابێت

0

نوچەنێت-شفقنا

سوپای عێراق جەخت لەوە دەکاتەوە کە لە ئۆپەراسیۆنی گرتنەوەی شاری موسڵ لە ژێر دەستی داعش هیچ هێزێکی بیانی بەشدار نابێت.

بە گوێرەی پرێس تی ڤی، جەنەڕاڵ یەحه‌یا رەسول، گوتەبێژی ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی سوپای عێراق رایگەیاندووە، کە هیچ هێزێکی دەرەکی و بیانی لە ئۆپەراسیۆنی داهاتووی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شاری موسڵ بەشداری ناکەن.

ئەم بەرپرسەی سوپای عێراق جەختی کردۆتەوە، کە تەنها سوپای عێراق، هێزە تایبەتەکانی دژە تیرۆر، پۆلیسی فێدڕاڵ و هێزەکانی حەشدی شەعبی بەشداری ئەم ئۆپەراسیۆنە دەبن.

پێشتر ئەمریکیەکان رایانگەیاندبوو، کە بەشداری لە ئۆپەراسیۆنی گرتنەوەی شاری موسڵ دەکەن.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com