نوچە.نێت
ئەکتەری بەناوبانگ ئەنجلینا پێش ئەوەی بریاری جیابونەوە بدات لەگەڵ براد بیت، جونی دیب دەبینێت
بە پێی رۆژنامەی دیلی میل بریتانی، ئەنجلینا جولی پێش ئەوەی بریاری جیابونەوە بدات چاوی بە جونی دیبی هاورێی دەکەوێت بۆ رێنوێنی کردنی پارێزەرەکەی بەناوی لورا، کە پێشتر لەسەر بابەتی جیابونەوەی جونی دیب و هاوسەرەکەی ئەکتەری بەناوبانگی ئەمریکی ئەمبر هیرد، بابەتی دادگایی لەدەست گرتبو.
سەرچاوەیەکی نزیک لە ئەنجلینا جولیەوە رایگەیاند کە ” ئەنجلینا ، ساڵانێکی زۆرە جونی دیب دەناسێت و لەسەر بابەتی جیابونەوەش لەگەڵ براد بیت چاویان بەیەکتر کەوتوە”.
ئەو سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کرد کە” جونی دیب و ئەنجلینا جولی وەک هاورێ یەکتریان زۆر خۆش دەوێت ، ئەوەش دەگەرێتەوە بۆ ئەوکاتەی کە لەفیلمی The Tourist بەیەکەوە رۆڵی سەرەکیان بینی، دوای ئەوە بون بە نزیکترین هاوریی یەکتر”.
بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، سەرەرای ئەو پەیوەندیە بەهێزەی لەنێوان جونی دیب و ئەنجلینا جولی هەیە، هیچ گومانێک لە ئارادا نیە کە بوبێتە هۆی بریاردانی جیابونەوەی ئەو دوو هونەرمەندە، ئەنجلینا جیابونەوەی بۆ ئەوە دەگەرێنێتەوە کە براد بیت دوای ئەو گەشتەی بۆ فرنسا کردی و کاتی گەرانەوەی، ئازاری مناڵەکانی داوە بە قسەی ناشرین و بە لێدانیش بەتایبەت کورە بەخێوکەرەکەی مادوکس، کە لەئێستادا تەمەنی ١٥ ساڵە.

