نەوزاد علی چوچانی
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ لە ناو هۆڵی كۆبوونەوەی پەڕلەمانی عێراق، بۆ سەندنەوەی متمانە لە وەزیری دەرەوەی عێراق زیاتر لە 78 واژۆکۆکراوەتەوە.
لە لێدوانێکی تایبەت بە نوچەنێته، زانا رۆستایی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی کۆمەڵ، سەبارەت بە سەندنەوەی متمانە لە وەزیری دەرەوەی عێراق، رایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە 26-9-2016، لە لایەن پەرلەمانتاری کورد عادل نووری، واژۆ بۆ لێپرسینەوە لە ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوەی عێراق كۆكرایەوە، من یەکێکم لەوانەی کەواژۆمکردووە لە سەر داواکارییەکە.
زانا رۆستایی دەڵێت، رەنگە ئەمڕۆ واژۆکانی پێشکەشکردبێت ،خۆی پێویستی بە واژۆی 25 ئەندام پەڕلەمان هەیە، بەڵام زیاترلە 78 واژۆ کۆکراوەتەوە.
ئەو ئەندام پەرلەمانەی عێراق ئاماژە بەوە دەدات، کە فراکسیۆنە کوردییەکان زۆربەیان واژۆیانکردووە، هەر پەڕلەمانتارێك بۆ خۆی ئازادبوو لە واژۆ کردنی و ئەمە رێکكەوتنێکی سیاسی نییە، کە بە کۆدەنگی کرابێ.