نوچەنێت- تۆڕی هه‌واڵی عێراق
عه‌باس به‌یاتی سه‌ركرده له حزبی ده‌عوه، رۆژی یه‌كشه‌ممه رایگه‌یاند، حه‌شدی شه‌عبی به‌شداری له گرتنه‌وه‌ی پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌كات، سه‌ڕه‌ڕای دژایه‌تی كردنی هه‌ندێك لایه‌ن، ره‌تیكردووه، مه‌رج دابنرێت له به‌رامبه‌ر به‌شداری كردنی حه‌شدی شه‌عبی له شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ له ده‌ست چه‌كدارانی داعش.
به‌یاتی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند “شه‌ڕی موسڵ خه‌ریكه ده‌ستپێده‌كات، له هیچ لایه‌كیشی قبووڵ ناكه‌ین مه‌رج بۆ حه‌شدی شه‌عبی دابنێت، بۆ به‌شداری كردن له‌و شه‌ڕه‌دا، مافی هه‌رێمی كوردستان نییه مه‌رج دابنێت، بۆ به‌شداری كردن له شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ، حه‌شدی شه‌عبی سه‌ره‌ڕای هه‌موو دژایه‌تییه‌كان به دڵنیاییه‌وه به‌شداری شه‌ڕه‌كه ده‌كات”.
ئاماژه‌شی به‌وه كرد كه “ئه‌و ده‌نگانه‌ی دژی به‌شداری حه‌شدی شه‌عبین ئامانجی سیاسی‌یان هه‌یه” پێشتریش فراكسیۆنی به‌در له په‌رله‌مانی عێراق ره‌تی كردبوه‌وه، مه‌رج بۆ حه‌شدی شه‌عبی دابنرێت، له به‌رامبه‌ر به‌شداری كردنیان له شه‌ڕی گرتنه‌وه‌ی موسڵ و رایانگه‌یاند، كه به‌شداری حه‌شی شه‌عبی له‌و شه‌ڕه‌دا هیچ گومانێكی تێدا نییه.