نوچه‌نێت- تۆڕی هه‌واڵی عێراق
پرۆگرامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ گه‌شه‌پێدان بڕیاریدا به مه‌به‌ستی ئاشكرا كردنی گه‌نده‌ڵی و لێكۆڵینه‌وه و ره‌وانه كردنی گه‌نده‌ڵكاران بۆ دادگا، لێكۆڵه‌ره‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌غدا دەنێرێت.
نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق رایگه‌یاند: پرۆگرامی گه‌شه‌پێدان به پێی چه‌ند خاڵێكی رێككه‌وتنه‌كه كار ده‌كه‌ن بۆ دامه‌زراندنی لێكۆڵه‌ری نێوده‌وڵه‌تی بۆ هاوكاری كردنی لێكۆڵه‌ره عێراقییه‌كان و راهێنانیان و پێشكه‌شكردنی راوێژ. هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مرۆ گوتی “باره‌گای سه‌ره‌كی لێكۆڵه‌ره‌كان له ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری عێراق ده‌بێت”.
ئاماژه به‌وه ده‌كرێت كه قه‌باره‌ی گه‌نده‌ڵی له عێراقدا له ساڵی 2003ه‌وه به جۆرێكه كه زیانی 800 ملیار دۆلاری له عێراق داوه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌رله‌مان ئاشكرای كرد، دیارترین دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی كه خراونه‌ته به‌رده‌ست لێكۆڵه‌ره نێوده‌وڵه‌تییه‌كان دۆسیه‌ی پرۆژه وه‌همی و دزییه‌كانی نوری مالیكی و كوڕه‌كه‌ی و، دۆسیه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی و وه‌زیره‌كه‌ی عه‌بدولفه‌لاح سودانی و، دۆسیه‌ی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و وه‌زیره‌كه‌ی ئه‌حمه‌د كه‌ربولی و براكانی، دۆسیه‌ی دزییه‌كانی مانگی سور كه سه‌عید ئیسماعیل حه‌قی و جه‌مال كه‌ربولی تێوه‌گلاون، ئه‌مه جگه له دۆسیه‌ی وه‌زاره‌تی كاره‌با، كه هه‌ر دوو وه‌زیری پێشووی ئه‌یهه‌م سامه‌رایی و موحسین شه‌لاش، دزییه‌كانی سه‌لاح عه‌بدولره‌زاق پارێزگاری به‌غدا و خه‌له‌ف عه‌بدولسه‌مه‌د پارێزگاری به‌سره، دۆسیه‌كانی عه‌ممار حه‌كیم، ئیبراهیم جه‌عفه‌ری، ساڵح موتڵیگ، سه‌لیم جبوری و چه‌ندانی تر.
هه‌ر ئه‌و سه‌رچاوانه رایانگه‌یاند، كه دۆسیه‌كانی دواتر په‌یوه‌ستن به وه‌زاره‌ته‌كانی كشتوكاڵ، په‌روه‌رده، گواستنه‌وه و گرێبه‌سته‌كانی كڕینی چه‌ك.
جێگه‌ی باسه، به‌شێكی زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی له گه‌نده‌ڵییه‌وه گلاون خه‌ڵكانی سه‌ركرده‌ن له حیزبی ده‌عوه.