نوچه‌نێت- ئاژانسی نه‌به‌ء
بێریڤان خه‌یلانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگە‌یاند: كه گه‌یشتوونه‌تە رێككه‌وتن بۆ دیاریكردنی جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ هوشیاری زێباری وه‌زیری پێشووی دارایی عێراق.
خه‌یلانی له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی هه‌واڵی نه‌به‌ء گوتی “هاوپه‌یمانی كوردستانی رێككه‌وتون له سه‌ر پێشكه‌شكردنی كاندید به حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی دارایی له جێگه‌ی هوشیار زێباری”.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەران دەڵێت “فراكسیۆنه‌كه‌ی ئاماده‌یه ناوی كاندیده‌كه‌یان پێشكه‌ش بكات، به‌ڵام چاوه‌ڕێی بڕیاری دادگای فیدراڵی ده‌كات،ا سه‌باره‌ت به یاسایی بوونی دانیشتنی لێپرسینه‌وه و متمانه وه‌رگرتنه‌وه‌ی له زێباری”.