رۆیتەرز: ١٥٠ قوتابخانەی گولەن لە ئەمریکا لە ژێر گوشاری سیاسی و داراییدان

0

نوچەنێت-قطرە

زیاتر لە ١٥٠ قوتابخانە و دامەزراوەی فێرکاری ژێر چاودێری فەتحولا گولەن لە ئەمریکا، لە ژێر گوشاری توندی سیاسی و داراییدان.

بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، کارمەندانی تۆڕی گولەن لە سەرتاسەری ئەمریکا، لەم ساڵانەیی دوایی بە توندی خراونەتەوە ژێر گوشاری دارایی و سیاسییەوە.

یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەم گوشارانە، سیستمی فیدڕاڵیستیە لە ئەمریکا، کە رێگە بە ویلایه‌ته‌كان دەدات سەربەخۆ و بێ ئەوەی کە پرس بە دەوڵەتی فیدڕاڵی ئەم وڵاتە بکەن، لێکۆڵینەوە و هەڵسەنگاندن لە سەر دامەزروە ناحکومییەکان و شێوازی کارکردن و داهاتیان بکەن.

لە دوای کودەتا شکست خواردووەکەی ١٥ تەموزی ئەمساڵی تورکیا کە فەتحولا گولەن بە هۆکاری سەرەکی ئەم رووداوە ناسێندراوە، چەندین ویلایه‌تی ئەمریکا دەستیانکردووە، بە لێکۆڵینەوە و لێپێچێنەوە لە گولەنیستەکان و دامەزراوەکانی سەر بەم تۆڕە. ئەم دامەزراوانە تۆمەتی گەندەڵی، کەڵک وەرگرتن لە ڤیزای ئەمریکی، نەدانی باجیان خراوەتە پاڵ، هەر بەم هۆیەش لە گەڵ گوشار و کێشەی جددی بەرەوڕوو بوونەتەوە.

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com