نوچە-ئاژانسەکان
فەەڕەنسا لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان کە لە بارەی سوریاوە پێکهاتووە، بە راشکاوانە رایگەیاندووە، کە مۆسکۆ و دیمەشق تاوانی جەنگییان ئەنجام داوە.
بە گوێرەی ئاژانسی هەواڵنێری فەڕەنسا، فڕانسیس دلاتێر، نوێنەری هەمیشەیی فەڕەنسا لە نەتەوەیەکگرتووەکان، بۆردومان و هێرشە ئاسمانییەکانی روسیا و سوریا، بۆ سەر ناوچەکانی حەلەب بە هێرشی سێربەکان بۆ سەر سارایاڤۆ لە میانەی شەڕی بۆسنیا و هێرشی ئاسمانی گۆرنیکا لە ئیسپانیا شوبهاندووە و گوتوویەتی: دیمەشق و مۆسکۆ لەم هێرشانە بۆ پیشڕەوی کەڵکیان وەرگرتووە.
وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، لەم پەیوەندییەدا داوای لە ئێران و روسیا کردووە، کە هەڵوێستی خۆیان لە بارەی قەیرانی سوریا و ستراتیژی بنبەست بگۆڕن. راشیگەیاندووە، کە ئەم دوو وڵاتە ئەگەر سیاسەتی خۆیان له هەمبەر سوریا نەگۆڕن، رەنگە ببنە هاوبەشێک لە تاوانە جەنگییەکانی سوریا.