حەشدی شەعبی لە شەڕی ئازادكردنەوەی موسڵ بەشدار نابێت

0

نوچەنێت: تایبەت

سەرۆكی فراكسۆنی برایەتی و پێكەوە ژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ رایدەگەیەنێت، بە پیێ‌ رێكکەوتنی سێ‌ لایەنەكە بەشداری ئازاد كردنی موسڵ دەبێت,نابێت حەشدی شەعبی بەشداری ئازاد كر دنی موسڵ بكات.

رۆژانە چەندین وەفد دێنە هەرێمی كوردستان بۆ ئەوەی تاوتوێیجۆنیەتی شەڕی داعش و گرتنەوەی موسڵ بکەن بكەن، بە گوێرەی زانیارییەکان، ئازادكردنی موسل زۆر نزیك بۆتەوە و رێککەوتنێک کراوە لە نێوان هەرێم و هاوپەیمانی دژی داعش و حشدی نیشتمانی بۆ ئازادکردنی ئەو شارە.

لە لێدوانێكی تایبەت بە نوچەنێت، سەیدۆ چەتۆ سەرۆكی فراكسۆنی برایەتی و پێكەوە ژیان لە ئەنجومەنی پارێزگای موسڵ رایگەیاند: بە پێی ئەو رێككەوتنەی كراوە لە نێوان هەرێم و بەغدا و هاوپەیمانان، هەر هێَزێكی دیكە جگە لەو سێ هێزە بۆ بەشداریكردن لە شەڕی موسڵ پێویستە بە رەزامەندی ئەو سێ لایەنە بێت.

سەیدۆ چەتۆ دەڵێت “نابێت حەشدی شەعبی لە شەڕی ئازادكردنەوەی موسڵ بەشدار بێت و سورین لە سەر ئەو بڕیارەی خۆمان و لێی پاشەگەز نابینەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com