نوچە.نێت
هونەرمەندێکی ووڵاتی بولگاریا “رازادا گانيويلينا” لەپێگە کۆمەڵایەتیەکانی یوتوبی و ئینستاگرام تایبەت بە خۆی، بەرهەمێک بەناوی “Zhanym ” لەناو مزگەوتدا بڵاو دەکاتەوە.
لەلایەکی تر لایەنی پەیوەندیداری ئەو ووڵاتە بەتوندی رەخنە لەو کلیپە دەگرن، ئەوان پێیان وایە سەما کردن لەناو حەرەمی مزگەوتدا سنوری ئازادیەکانی تێپەراندوە و بە گوێرەی یاسای سزادانی روسیا رازادا ی سەماکار تۆمەتبارە بە دەستدرێژی کردنە سەر پیرۆزیەکان و بیرو باوەری ئایینی دەبێت سزا بدرێت.
شایەنی باسە، ئەو هونەرمەندە ئاماژە بەوە دەکات کە ” حەز بە سەمای رۆژهەڵات دەکات، هەوڵی داوە لە کلیپەکەیدا کارێکی جیاواز بکات بۆیە ،مزگەوتی هەڵبژاردوە.

