نوچەنێت- گاردیان
رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی رۆژی یه‌كشه‌ممه راپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه سه‌باره‌ت به راستییه‌كانی داگیركاری عێراق، كه به‌ریتانیا وه‌ك هاوبه‌شێك به‌شداری تێداكرد له ژێر سه‌ركردایه‌تی تۆنی بلێری سه‌رۆكوه‌زیرانی ئه‌وكاته‌ی به‌ریتانیا.
رۆژنامه‌كه لێدوانه‌كانی تۆنی بلێری بڵاو كرده‌وه، كه بۆ كه‌ناڵێكی ته‌له‌فزیۆنی دابوو، بلێر ده‌ڵێت “پیویسته به‌رپرسیارێتی ته‌نها نه‌خه‌ینه ئه‌ستۆی یه‌ك كه‌س له داگیركاری عێراقدا، به‌ڵكو ده‌بێت به‌پرسیارێتییه‌كه به كۆمه‌ڵ بێت، له‌وه‌ی كه له عێراق روویداوه و تا ئێستاش هه‌ر رووده‌دات، به تایبه‌ت مه‌رجه‌عیه‌تی شیعه‌ی عێراق، له سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه پیاوی ئایینیی شیعه‌كان عه‌لی سیستانی، ئه‌وان خاوه‌ن پشكی گه‌وره‌ن له‌و به‌رپسیارێتیه، چه‌ونكه ئه‌وان كاریگه‌رییان هه‌یه و گه‌لیان چه‌واشه كردووه، ئه‌وان بێده‌نگ بوون له‌و كوشتنی به كۆمه‌ڵ و دوورخستنه‌وه و رفاندن و ئه‌شكه‌نجه‌دانه‌ی له عیراق رووده‌دات.
هەروەها تۆنی بلێری گوتوویەتی، له بنه‌ڕه‌تدا ئێمه به‌رپرسیارێتی ناخه‌ینه سه‌ر ده‌وڵه‌تێك یان سیستمێكی دیاریكراو، به‌ڵكو ده‌یخه‌ینه ئه‌ستۆی ئه‌و پیاوه‌ی كه به‌شدار بووه له خوڵقاندنی ئه‌و كاره‌ساته، چونكه ئه‌وان له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیاندا، رێگه‌یان به هێزه‌كانماندا ئه‌و كارانه بكه‌ن، ئێستاش رێگه به هێزی دیكتاتۆری تر ده‌ده‌ن كه جگه له وێرانكاری هیچی تر بۆ عێراق ناهێنن.
هه‌روه‌ها پۆڵ بریمه‌ر له كتێبه‌كه‌یدا به‌ناوی “ساڵه‌كه‌م له عێراق” ده‌ڵێت “كه سیستانی له به‌رامبه‌ر ده‌ركردنی فتوایه‌ك، به‌وه‌ی كه له دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا نه‌وه‌ستنه‌وه و به‌رگری نه‌كه‌ن و هاوكاری ئیداره‌ی ئه‌مریكا بكه‌ن، 200 ملیۆن دۆلاری وه‌رگرتووه.