نوچەنێت- ئیرنا
ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنا-ی فه‌رمی حكومه‌تی ئێران رایگه‌یاند، به‌غدا و تاران رێككه‌وتوون كه 10 كاڵای ئێرانی به بێ تێپه‌ڕبوون به پشكنین و پێوه‌ری كۆنترۆڵی جۆریدا، كه دوو كۆمپانیای بیانی ئه‌نجامی ده‌ده‌ن بێنه ناو بازاڕه‌كانی عێراق.
هه‌روه‌ها گوتی رێككه‌وتنه‌كه له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسانی هه‌ر دوولا بووه له تاران، كه یاداشتنامه‌یه‌كی لێكتێگه‌یشتنیان واژۆ كردووه له نێوانیاندا، تیایدا جه‌خت له نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ كۆمپانیاكانی كۆنتڕۆڵی جۆری ده‌كاته‌وه، بۆ 10 كاڵای ئێرانی.
ئه‌و 10 كاڵایه، كه له یاداشته‌كه‌دا باسكراوه بریتین له “كه‌لوپه‌لی میكانیكی، پاسكیل، ماتۆڕ، تایه‌ی پاسكیل، كه‌رپوچ، كاشی مۆزایك، سیرامیك، تایه‌ی بارهه‌ڵگر، ساردكه‌ره‌وه، مریشكی به‌ستراو، دۆشاوی ته‌ماته و شیره‌مه‌نییه‌كان”.
پێش چه‌ند ساڵێك عێراق گرێبه‌ستێكی له گه‌ڵ دوو كۆمپانیای بیانی واژۆ كرد بۆ ئه‌نجامدانی كاری كۆنتڕۆڵی جۆری و پشكنین بۆ ئه‌و كاڵا و پێداویستیانه‌ی دێنه عێراق، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و سكاڵا زۆرانه‌ی سه‌باره‌ت به خراپی كه‌لوپه‌له‌كان ده‌كران، به جۆرێك عێراق ببوه بازاڕیك بۆ ساغكردنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی خراپ.