وەزیری ناوخۆی سعودیە سەردانی تورکیا دەکات

0

نوچەنێت-شفقنا

 شازادە محەممەد بن نایف بن عەبدولعەزیز، جێنشینی یەكەم و جێگری یەكەمی سەرۆكوەزیران و وەزیری ناوخۆی سعودیە، کۆتایی ئەم هەفتەیە سەردانی تورکیا دەکات و بڕیاروایە لە گەڵ سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانی ئەم وڵاتە دیدار و گفتوگۆ بکات.

بە گوێرەی کەناڵی هەواڵی (ئاڕ تی عەرەبی) روسیا، میدیاکانی سعودیە ئەمڕۆ یەکشەممە، 25ی سێپتامبەر رایانگەیاند: کە شازادە محەممەد بن نایف بن عەبدولعەزیز، جێنشینی یەكەم و جێگری یەكەمی سەرۆكوەزیران و وەزیری ناوخۆی ئەم وڵاتە، رۆژانی پێنجشەممە و هەینی داهاتوو، بە سەردانێکی فەرمی دەچێتە تورکیا.

بە پێی ئەم راپۆرتە، وەزیری ناوخۆی سعودیە، لە گەڵ ئەردۆغان و یەڵدرم کۆدەبێتتەوە. پەیوەندییەکانی نێوان دوو وڵات، گۆڕانکارییەکانی ناوچە، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم و دۆخی ئێستای سوریا تەوەرە سەرەکییەکانی ئەم دیدارانە دەبن.

محمد بن نایف، هەروەها لەم سەردانەیدا، لە گەڵ بەرپرسانی کۆمپانیا گەورەکانی تورکیا کۆدەبێتەوە، تا رێکارەکانی پەرەپێدان بە پەیوەندی ئابوری و بازرگانی نێوان دوو وڵات و هەروەها رێگاکانی بەشداریکردنیان لە بازاڕی سعودیە تاوتوێ بکات.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە لە ئێستادا نزیک بە 700 کۆمپانیای سعودی زیاتر لە 2 ملیار دۆلاریان لە پڕۆژە جیاوازەکانی تورکیا خستۆتە گەڕ.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com